سه‌ره‌ڕای گرنگی خواردنێكی ته‌ندروست بۆ منداڵان، دۆزینه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستیش به‌هه‌مانشێوه گرنگه. لێره‌دا باس له گرنگترین خواردنه‌وه به‌كه‌ڵكه‌كان بۆ منداڵان ده‌كه‌ین: 1-ئاو: كاتێك منداڵه‌كه‌تان ده‌ڵێت تینویه‌تی، هه‌میشه ئاوی پێ پێشنیار بكه‌ن چونكه ئاو بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له پرۆسه‌كانی ژیان بنه‌ڕه‌تییه له‌وانه ڕێكخستنی پله‌ی گه‌رمی له‌ش و ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندامه‌كان. 2-ئاو به‌تامه سروشتییه‌كان: ڕه‌نگه منداڵه‌كان زۆر حه‌ز به خواردنه‌وه‌ی ئاوی ڕوون نه‌كه‌ن، بۆیه هه‌ندیكجار باشه كه ئاوه‌كه تێكه‌ڵ به تامێكی سروشتی وه‌ك ئاوی شوتی، لیمۆ یان پرته‌قاڵ بكرێت. 3-ئاوی گوێزی هیندی: هه‌رچه‌ند ئاوی گوێزی هێندی كالۆری و شه‌كری تێدایه به‌ڵام له خواردنه‌وه‌كانی دیكه وه‌ك سۆداو خواردنه‌وه وه‌رزشییه‌كان ته‌ندروستتره. ئاوی گوێزی هیندی ژماره‌یه‌ك مادده‌ی به‌كه‌ڵك وه‌ك ڤیتامین سی، مه‌گنسیوم و پۆتاسیۆمی تێدایه كه هه‌موویان بۆ منداڵ گرنگن. 4-ئاوی میوه‌كان: به‌گشتی له‌وانه‌یه ئاوی میوه‌كان مادده‌ی تر وه‌ك شه‌كریان تێكه‌ڵبێت، به‌ڵام ئه‌و ئاوی میوانه‌ی له ماڵه‌وه دروست ده‌كرێن مادده‌ی كانزایی به‌كه‌ڵكیان تێدایه. 5-شیری بێ شه‌كر: هه‌رچه‌ند ژماره‌یه‌كی زۆر له منداڵان حه‌ز به شیری شیرین ده‌كه‌ن، به‌ڵام شیری بێ شیرینی ته‌ندروستترین بژارده‌یه بۆ منداڵان. مادده كانزاییه‌كانی ناو شیرێك كه هیچی پێ زیادنه‌كراوه بۆ گه‌وره‌بوون و گه‌شه‌ی منداڵ زۆر گرنگه. 6-شیری شیرین نه‌كراوی گیاكان: ئه‌و منداڵانه‌ی حه‌زیان به خواردنی شیری ئاژه‌ڵ نییه، خواردنه‌وه‌ی شیری گیاكان جێگره‌وه‌یه‌كی باشه. 7-چایی كوڵاوی هه‌ندێك له گیاكان: هه‌رچه‌نده كه چا له‌و خواردنه‌وانه نییه كه منداڵان حه‌زی پێبكه‌ن، هه‌ندێك له چاییه‌كان ته‌ندروستن بۆ منداڵان وه‌كو چایی پنگ، نه‌عنا، به‌یبون و كاشو چه‌ند نموونه‌ی باشن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure