28/2/2019 09:12 AM

لە 8ی مارس کۆنسێرتێکی خێرخوازی ئەنجامدەدرێت

لە رۆژی ژناندا چەند ڕیکخراوێک کۆنسێرتێکی خێرخوازی ئەنجامدەدەن و داهاتەکەی بۆ هاوکاری منداڵانی بێسەرپەرشت دەبێت.

هەرسێ رێکخراوی (گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO، نازی بێسەرپەرشتاران و نوێگەر) بە پاڵپشتی دەزگای میدیایی کوردسات و بە هەماهانگی لەگەڵ بەرێوەبەرێتی رۆشنبیری سلێمانی و بە میوانداری هونەرمەند (هانی) فیستڤاڵی (رۆژی ژن) لە رۆژی جیهانی ژنان رێکدەخات.

ئەم کۆنسێرتە خێرخوازيیەو داهاتەکەی بۆ هاوکاری مندالانی بێسەرپەرشت دەبێت.

کۆنسێرتەکە سەعات 4:00ی پاشنیوەڕۆی رۆژی 8ی مارس لە تەلاری هونەر بەڕێوەدەچێت.

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved