كاركردنی زیاتر له 55 كاتژمێر له هه‌فته‌یه‌كدا مه‌ترسی توشبوونی خه‌مۆكی له خانماندا ده‌باته سه‌ره‌وه. هه‌روه‌ها كاركردن له كۆتایی هه‌فته‌دا هه‌مان كاریگه‌ری بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی پیاوان و ئافره‌تان هه‌یه. به‌بۆنه‌ی په‌ره‌سه‌ندنه ئابوورییه‌كانه‌وه ڕێژه‌ی كاركردن له سه‌رانسه‌ری جیهاندا زیادی كردووه‌و ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌وه هۆی خراپبوونی باری ته‌ندروستی. به‌ڵام تائێستا كاریگه‌رییه ده‌روونییه‌كانی كاركردنی زۆر كه‌متر توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه. له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا كه له‌سه‌ر 11215 پیاو و 12188 ئافره‌ت له ساڵانی 2010 تا 2012 كراوه، نیشانه‌كانی خه‌مۆكیان له به‌شداربوواندا سه‌یركردووه. ماوه‌ی ستانداردی كاركردن له هه‌فته‌دا 35 بۆ 40 كاتژمێره. له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه‌ی له كۆتایی هه‌فته‌دا كارده‌كه‌ن نیشانه‌كانی خه‌مۆكییان زیاتره. هه‌روه‌ها ئه‌و خانمانه‌ی كه زیاتر له 55 كاتژمێر له هه‌فته‌دا كارده‌كه‌ن خراپترین باری ده‌روونییان و زۆرترین نیشانه‌ی خه‌مۆكییان بووه. توێژه‌ران پێشنیار ده‌كه‌ن كه ده‌بێت خاوه‌نكاران و سیاسه‌تدانه‌ران ماوه‌ی كاركردنی خانمان كه‌مبكه‌نه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه به‌شدارییان له سه‌رجه‌م كاره‌كاندا سنووردار بكرێت و ده‌بێت هه‌لومه‌رجی ده‌روونی-كۆمه‌ڵایه‌تی كاركردنیان باشتر بكرێت. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure