له‌دایكبوونی منداڵ كاریگه‌رییه‌كی یه‌كجار زۆری له‌سه‌ر خه‌وی دایكان به‌تایبه‌ت له سێ مانگی یه‌كه‌می دوای له‌دایكبوونی منداڵه‌كه هه‌یه. توێژه‌ران له زانكۆی وارویك ده‌ڵێن كه ماوه‌ی خه‌و و ڕازیبوونی دایك و باوكان دوای له‌دایكبوونی منداڵ بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ كه‌مده‌بێته‌وه. ئه‌م توێژینه‌وه له‌لایه‌ن زانكۆی وارویك و به‌یارمه‌تی ئه‌نستیتوتی ئه‌ڵمانی بۆ توێژینه‌وه‌ی ئابووری و زانكۆی ڤیرجینیا له‌سه‌ر 4659 دایك و باوك كراوه كه له ساڵانی 2008 بۆ 2015 منداڵیان بووه. له ماوه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌وی دایك و باوكان پرسیار كراوه. له سێ مانگی یه‌كه‌می دوای له‌دایكبوونی منداڵ به‌شێوه‌ی مامناوه‌ندی خه‌وی دایكان 1 كاتژمێر كه‌مبووه‌ته‌وه‌و ئه‌م ڕێژه‌یه بۆ باوكان ته‌نها 15 خوله‌ك بووه. كاتێك منداڵ ده‌گاته ته‌مه‌نی 4 بۆ 6 ساڵ، ماوه‌ی خه‌وی دایكان 20 خوله‌ك و خه‌وی باوكان 15 خوله‌ك كه‌متره له‌پێش له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌یان. كاریگه‌ری منداڵبوون له‌سه‌ر ئه‌و دایك و باوكانه زیاتره كه بۆ یه‌كه‌مجاره منداڵیان ده‌بێت له به‌راورد به‌و دایك و باوكانه‌ی ئه‌زموونیان هه‌یه‌و پێشتر منداڵیان بووه. هه‌روه‌ها له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می دوای له‌دایكبوونی منداڵه‌كه ئه‌و دایكانه‌ی كه شیری مه‌مك ده‌ده‌ن به منداڵه‌كانیان زیاتر له‌و دایكانه خه‌ویان تێكده‌چێت كه شیری قوت‌و ده‌ده‌ن به منداڵه‌كه‌یان. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure