28/2/2019 09:40 AM

پێویستتان به‌ ئۆتۆمبێلی BMW M550i هه‌یه‌؟

ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شوێن ئۆتۆمبێلێكی زۆر به‌هێزی سپۆرتدا ده‌گه‌ڕێن چه‌ندین بژارده‌یان هه‌یه‌و BMW M550i یه‌كێك له‌ بژارده‌كانه‌. ئه‌م مۆدێله‌ كه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی M Performaneه‌ وه‌ك بژارده‌یه‌كی سه‌ره‌كی جێگره‌وه‌ی M5 سه‌یرده‌كرێت.

ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ نه‌ ته‌نها ئیسراحه‌ته‌ به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی مه‌كینه‌ی دوانه‌یی توربۆی v8 ده‌توانێت بڕی 455 ئه‌سپه‌هێزو 480 پاوندپێ هێزی زه‌بری به‌رهه‌مبهێنێت هه‌رئه‌مه‌ش وای لێكردووه‌ ببێته‌ ئۆتۆمبێلێكی یه‌كجار به‌هێز. به‌پێی ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی كۆمپانیاكه‌، ته‌نها 4 چركه‌ پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ته‌ختاییدا خێرایی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ له‌ سفره‌وه‌ بگاته‌ 100 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا كه‌ ئه‌مه‌ش واته‌ 0.6 چركه‌ له‌ M5، كاتی كه‌متری ده‌وێت بۆ گه‌یشتن به‌و خێراییه‌و 0.3 چركه‌ له‌ مۆدێلی پێشووتری M5 F10 خێراتره‌.

مه‌كینه‌ی v8 ده‌توانێت هێزی زۆر له‌وه‌ زیاتر به‌رهه‌مبهێنێت جی پاور ده‌ڵێت كه‌ ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ دانانه‌وه‌ بۆ ئی.سی.یوو ته‌نانه‌ت هێزی ئه‌م مه‌كینه‌یه‌ تا 592 ئه‌سپه‌هێزو 597 پاوند پێ هێزی زه‌بری بباته‌سه‌ر. ئه‌گه‌ر ئه‌و نوێكارییه‌ی تێدابكرێت ئۆتۆمبێله‌كه‌ ته‌نها 3.2 چركه‌ی پێویست ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی خێراییه‌كه‌ی بگاته‌ 100 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكداو ده‌توانێت له‌ زۆرترین خێراییدا بگاته‌ 320 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا كه‌ ئه‌وه‌ش له‌ مۆدێلی M5 زۆر زیاتر ده‌بێت.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved