ئه‌و منداڵانه‌ی كه ده‌وروبه‌ریان به‌ڕه‌نگی سه‌وز داگیراوه، ئه‌گه‌ری توشبوونیان به زۆر نه‌خۆشی ده‌روونی له ته‌مه‌نی گه‌وره‌ییدا 55% كه‌مده‌بێته‌وه. ئه‌مه ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێیه له زانكۆی ئارهاسی دانیمارك كه پێداگری له‌سه‌ر دیزاینی شوێن و شاری سه‌وز ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی ته‌ندروستترمان ببێت. به‌شی هه‌ره‌زۆری مرۆڤایه‌تی له ئێستادا له شاره‌كاندا ده‌ژیت و به‌پێی ئاماری ڕێكخراوه‌ی ته‌ندروستی جیهانی زیاتر له 450 ملیۆن كه‌س له خه‌ڵكی جیهان كێشه‌ی ده‌روونییان هه‌یه‌و ئه‌و ژماره ڕوو له زیادبوونیشه. ئێستا له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا كه زانیارییه‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی سه‌ته‌لایته‌وه له ساڵانی نێوان 1985 بۆ 2013 وه‌رگیراوه، توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ریان سه‌وزایی لێبووه مه‌ترسی توشبوونیان به 16 جۆر نه‌خۆشی ده‌روونی له قۆناغه‌كانی دواتری ژیانیاندا كه‌متر بووه له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ژینگه‌یه‌كی وادا نه‌ژیاون. زانیاری به‌كارهاتوو له‌م توێژینه‌وه‌دا هی یه‌ك ملیۆن كه‌س له خه‌ڵكی دانیمارك بووه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure