كاتێك منداڵێك له‌دایكده‌بێت هه‌موو به‌شوێن ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه چاوه‌كانی یان لووتی له دایكی یان باوكی ده‌چێت. به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه كه جگه له‌و تایبه‌تمه‌ندییه ڕواڵه‌تییانه هه‌ندێك له تایبه‌تمه‌ندییه ئاكارییه‌كانیش له‌ڕێگه‌ی جه‌نه‌تیكیه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ منداڵ. توێژه‌ران ده‌ڵێن كاتێك كه دایك و باوك منداڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه هانده‌ده‌ن تاوه‌كو ببنه كه‌سێكی به‌ویژدانی خاوه‌ن به‌رپرسیاره‌تی، هۆكاری جه‌نه‌تیكیش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه داده‌نێت. ڕامۆس له زانكۆی ئیاله‌تی پێنسیلڤانیا ده‌ڵێت كه "ژماره‌یه‌كی زۆر توێژینه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان دایك و باوك له‌گه‌ڵ هه‌ڵسوكه‌وته باشه‌كانی مرۆڤ پیشانده‌ده‌ن به‌ڵام تائێستا ئه‌و توێژینه‌وانه سه‌رنجی لایه‌نی جه‌نه‌تیكییان نه‌داوه". توێژینه‌وه‌یه‌كی پێشووتر په‌یوه‌ندی نێوان ئاكاری چاك وه‌ك به‌رپرسیاره‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ویژدانبوونی له‌گه‌ڵ خۆشبژیوی و سه‌رقاڵی به كاروباره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌رخستبوو، به‌ڵام كاتێك له قوتابخانه ده‌یانه‌وێت ئه‌و تواناییانه له منداڵاندا په‌ره‌پێبده‌ن هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو نابن. له‌م توێژینه‌وه نوێیه‌دا 720 جووت خوشك و برا كه دوانه‌شیان تێدایه‌و هه‌روه‌ها دایك و باوكیان پێكه‌وه ده‌ژین یان جیابوونه‌ته‌وه یان ئه‌وه‌ی كه زڕبرا یان زڕخوشكن به‌شداربووی توێژینه‌وه‌كه‌ن. ڕامۆس ده‌ڵێت كه بۆ هه‌ردوو خوشك و برایه‌ك ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ردوو هۆكاره ژینگه‌یی و جه‌نه‌تیكییه‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتیان كاریگه‌ر بوون. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure