كه‌مخه‌وی ده‌بێته هۆی بردنه‌سه‌ری مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ. توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ پیشانی ده‌دات كه كه‌مخه‌وی چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر دڵ و ڕه‌گه‌كانی خوێن هه‌یه. توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر مشك كراوه‌و ده‌ریده‌خات كه خه‌وی پچڕپچڕ ئاستی هه‌ندێك له هۆڕمۆنه‌كان ده‌گۆڕێت كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی بردنه‌سه‌ری هه‌وكردن و ئه‌و هه‌وكردنه‌ش ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ڕه‌گه‌كان كه ڕه‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه. توێژینه‌وه‌كه كه له جورناڵی نه‌یچردا بڵاوبووته‌وه پێشنیاری ئه‌وه ده‌كات كه خه‌وی باش ده‌بێته هۆی پاراستنمان له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ڕه‌گه‌كان و به‌پێچه‌وانه‌وه خه‌وی خراپ ئه‌و نه‌خۆشییانه زیاد ده‌كات. توێژه‌ران ده‌ڵێن كه پێویسته ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر مرۆڤیش بكرێت تاوه‌كو ئه‌نجامه‌كه‌ی پشتڕاست بكرێته‌وه. ژماره‌یه‌كی زۆر توێژینه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نه‌بوونی خه‌وی پێویست په‌یوه‌ندی هه‌یه به چوونه‌سه‌ری مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ وه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن، نه‌خۆشی دڵ، وه‌ستانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك. به‌ڵام هۆكاری پشته‌وه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییه هێشتا ڕوون نییه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure