ئاوی ته‌ماته ژماره‌یه‌كی زۆر ڤیتامین، مادده‌ی كانزایی و دژه‌ئۆكسیدانتی تێدایه. به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌مه‌نده به لایكۆپین كه دژه‌ئۆكسیدانتێكی به‌هێزه‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی هه‌یه. هه‌رچه‌ند هه‌ندێك كه‌س بڕوایان وایه كه ئاوی ته‌ماته هێنده‌ی خودی ته‌ماته ته‌ندروست نییه چونكه بڕێكی زۆر سۆدیۆمی تێدایه. ئاوی ته‌ماته ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده كانزاییه‌كان. له یه‌ك پیاڵه ئاوی ته‌ماته‌دا (240مل) ئه‌م ماددانه بوونیان هه‌یه: كالۆری: 41 پرۆتین: 2 گرام فایبر: 2 گرام ڤیتامینه‌كانی جۆری A, C, K, B1, B6, B9 هه‌روه‌ها مه‌گنسیۆم، پۆتاسیۆم، كۆپێرو مه‌نگه‌نیزی تێدایه. خواردنه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی یه‌ك پیاڵه ئاوی ته‌ماته پێویستی ڕۆژانه‌تان به ڤیتامین C و 22%ی پێویستیتان به ڤیتامین A دابینده‌كات. ئاوی ته‌ماته ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه‌ئۆكسیدانته به‌هێزه‌كان. یه‌كێك له‌و دژه‌ئۆكسیدانتانه لایكۆپینه كه خانه‌كان له به‌رامبه‌ر ڕادیكاڵی ئازاد‌دا ده‌پارێزێت و هه‌وكردن له‌ناو له‌شدا كه‌مده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها توێژینه‌وكان باس له قازانجه‌كانی ئاوی ته‌ماته بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه زه‌ختی خوێنیان به‌رزه، كۆلێسترۆڵیان له سه‌ره‌وه‌یه یان له‌ناو خوێنبه‌ره‌كانیاندا چه‌وری هه‌یه. یه‌كێك له‌لایه‌نه خراپه‌كانی ئاوی ته‌ماته هه‌بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆری سۆدیۆمه كه ئه‌وه‌ش به‌هۆی خوێیه‌كه تێیكراوه. بۆ وێنه له‌هه‌ر 340 مل ئاوی ته‌ماته‌دا، 980 میلیگرام سۆدیۆم هه‌یه. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به خوێ هه‌ستیارن باش نییه. لایه‌نێكی دیكه‌ی خراپی ئاوی ته‌ماته ئه‌وه‌یه كه بڕی فایبر تێیدایه له ته‌ماته‌ی ئاسایی كه‌متره. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure