پڕۆژه‌ی "چیرۆكی شوێنه‌واره‌كان" به چالاكییه‌ك كۆتایی دێت رێكخراوی كه‌ونار بۆ پاراستنی شوێنه‌وار، پڕۆژه‌ی "چیرۆكی شوێنه‌واره‌كان" بۆ ناساندنی شوێنه‌وارو كه‌له‌پوور به منداڵان، به پێشانگایه‌كی وێنه‌كێشان كۆتایی پێدێنێت. پێشانگه‌كه كاتژمێر 3:00ی پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی 28-2-2019 له گه‌له‌ری شانه‌ده‌ر له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت. جگه له پێشانگه‌كه ژماره‌یه‌ك منداڵی به‌شداربووی پڕۆژه‌كه‌وه، چیرۆكێك له‌باره‌ی یه‌كێك له شوێنه‌واره‌كانی كوردستان ده‌گێڕنه‌وه. ئامانج له پڕۆژه‌كه پاراستنی زیاتری شوێنه شوێنه‌وارییه‌كانه، هه‌روه‌ها بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری كۆمه‌ڵگه‌یه، به‌تایبه‌ت منداڵان كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك خۆبه‌خشه‌وه جێبه‌جێكرا. "چیرۆكی شوێنه‌واره‌كان" له چوار باخچه‌ی منداڵان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چوو، هه‌ر باخچه‌یه‌ك دوو رۆژ. چالاكوانه خۆبه‌خشه‌كان پێناسه‌ی وشه‌ی شوێنه‌وارو شوێنی شوێنه‌واری به شێوازێكی ساده‌و پراكتیكی و به به‌كارهێنانی وێنه‌و كۆمه‌ڵێك كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت، بۆ منداڵان باسكردووه. پڕۆژه‌كه له 3-2-2019 له باخچه‌ی باڵای ناحكومی له هه‌ولێر ده‌ستپێكردو به پێشانگه‌كه كۆتایی دێت. كه‌ونار رێكخراوێكی ناحكومییه‌و له 23 ئه‌یلولی 2018 دامه‌زاوه‌و "چیرۆكی شوێنه‌واره‌كان" یه‌كه‌م پڕۆژه‌یه‌تی، له داهاتوودا به پڕۆژه‌و چالاكی جیاجیا درێژه به بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاری پاراستنی شوێنه‌واره‌كانی كوردستان ده‌دات. خاك - سارا سه‌ردار سه‌رۆكی رێكخراوی كه‌ونار
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure