28/2/2019 03:52 PM

كۆلێژی زمان، لە میوانداری ئازاد بەرزنجیدا

 

 

 سەر لە بە یانی ڕۆژی پێنچ شەمە(28\2\2019)، لە هۆڵی پ.د. عزەدین مستەفا ڕەسوول، لیژنەی ڕۆشنبیری كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی  بە هاوكاری ڕێكخراوی كۆبیر بۆ گەشە پێدانی لاوان كۆڕێكی بۆ نووسەر و وەڕگێڕ ی بە ئەزموون ئازاد بە رزنجی دەربارەی ئەزموونی كاری خۆی و هونەری وەڕگێڕان ڕێكخست.
لە دە ستپێكی كۆڕەكەدا، پ. د. قادر محەمەد ئەمین ڕاگری كۆلێژی زمان، وتەیەكی كورت و پوختی سەبارەت بە ئەزموونی دەوڵەمەندی بواری وەڕگێڕان لەلای ئازاد بەرزنجی  باسكردو پاشان پ.ی. ئازاد حەسەن فەتاح، سەرۆكی لیژنەی ڕۆشنبیری كۆلێژی زمان كورتە باسێكی دەرباری ببلۆگرافیاو بەرهەمە وەڕگێڕانە كانی و بواری نووسین و چالاكیە ئەدەبیەكانی ئازاد بەرزنجی باسكرد.
دواتر نووسەرو وەڕگێڕ  ئازاد بەرزنجی بەوردی باسی لە مێژووی وەڕگێران و سەلیقەی وەڕگێڕان هەروەها وەڕگێڕو ئاشنایی بە كلتوری هەردوو زمانی سەرچاوەو زمانی ئامانج كرد. هاوكات باسی جۆرەكانی وەڕگێڕان و ئەو كێشەو ئاریشانەی دێتە ڕێی وەڕگێڕ بە تێرو تەسەلی كرد و پاشان  وەڕگێڕ باسی ئەزموونی كەسی خۆی كرد و لە وەڕگێڕاندا لە زمانەكانی ئینگلیزی و عەرەبی و كوردی و فارسی و بە پێچەوانەشەوە، هەروەها هانی خوێندكارانی بەشی وەڕگێڕانی دا كە پێویستە خوێندكار جگە لەزمان زانین پێویستی بەوە هەیە  كە خۆیان ڕۆشنبیر بكەن. تاوەكو بتوانن ئەو دەقەی مامەڵەی لەگەڵ دەكەن بەحوانی وەری بگێڕن و لە كۆتایدا بەسەرنج و تێبینی مامۆستایان و خوێندكاران تیشكی زیاتر خرایە سەرچەند لایەنێكی وەڕگێڕان.
هەرلەو بوارەشدا، نوێنەری ڕێكخراوی كۆبیر وتەیەكی كورتی سەبارەت بە كاری وەڕگێران و نزیك كردنەوەی خوێندكارو ناوەندە ئەكادیمیەكان بە كەسانی پسپۆڕ لە بوارەكانی مەعریفی و ژساریدا بە گرنگ لە قەڵەم داو بەكاری لە پێشینەی ڕێكخراوەكەیانی زانی.

 

ڕاگەیاندنی كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی

   











زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved