2/3/2019 09:30 AM

نرخی كرۆلا 2020 ئاشكرا ده‌كرێت

ماڵپه‌رێكی تایبه‌ت به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی ئۆتۆمبێل نرخی تویۆتا كرۆلا 2020ی ئاشكراكرد، كه‌ به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیيه‌كه‌ی له‌نێوان 19.55 بۆ 22.950 دۆلاری ئه‌مریكییه‌.

كۆمپانیای تویۆتا له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی كرۆلای ئاشكراكرد، كه‌ به‌راورد به‌ نه‌وه‌كانی پێش خۆی چه‌ند گۆڕانكاریيه‌كی تێدا كردووه‌، سه‌باره‌ت به‌ نرخه‌كه‌شی ماڵپه‌رێك به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه‌ نرخه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه‌:

•نرخی تویۆتا كرۆلا 2020 به‌ تایبه‌تمه‌ندی L له‌ 19500 دۆلاری ئه‌مریكیيه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.
•نرخی تویۆتا كرۆلا 2020 به‌ تایبه‌تمه‌ندی LE نرخی 19950 دۆلاری ئه‌مریكيیه‌.
•نرخی تویۆتا كرۆلا 2020 به‌ تایبه‌تمه‌ندی CVT به‌ 21950 دۆلاری ئه‌مریكیيه‌.
•نرخی تویۆتا كرۆلا 2020 به‌ تایبه‌تمه‌ندی XLE له‌ 23950 دۆلاری ئه‌مریكی ده‌ستپێده‌كات.
•نرخی تویۆتا كرۆلا 2020 به‌ تایبه‌تمه‌ندی XSE به‌ گێری cvt به‌ 25450 دۆلاری ئه‌مریكیيه‌.
•نرخی تویۆتا كرۆلا 2020 هایبرد به‌ 22950 دۆلاری ئه‌مریكیيه‌.


خاك - گۆران قادر
س: GT




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved