هه‌ندێكجار به هۆكاری جیاواز ناچارده‌بین به‌په‌له‌و خێرایی نانبخۆن، به‌ڵام پزیشكان و توێژینه‌وه‌كان هۆشداری له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م شێوازی نانخواردنه ده‌ده‌ن. د.سۆرام محه‌مه‌د غه‌ریب پسپۆڕی هه‌ناوی به سایتی خاكی راگه‌یاند: مه‌ترسییه‌كانی به‌په‌له نانخواردن بریتین له: 1-ترشی گه‌ده: خواردنی باش نه‌جوراو ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌و زۆربوونی له‌ناو گه‌ده‌دا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ترشی گه‌ده دووباره چالاك ببێته‌وه، واته ترشی گه‌ده زیاد له‌پێویستی خۆی ده‌ڕژێت به‌سه‌ر خواردنه‌كه‌دا، له‌مكاته‌دا هه‌ست به سوتانه‌وه‌ی گه‌ده ده‌كرێت، جگه‌له‌وه‌ی هه‌رسكردن قورس ده‌كات و توشی ئاوسان و غازاتیشی ده‌كات. 2-قه‌ڵه‌وبوون: مێشك پێویستی به 20 خوله‌ك هه‌یه تا ئاماژه‌ی تێربوون بنێرێت، بۆیه په‌له‌كردن له نانخواردن واتلێده‌كات خواردنی زیاتر بخۆیت، پێش ئه‌وه‌ی هه‌ستكردن به برسێتی بوه‌ستێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی. 3-شه‌كره: یه‌كێك له هۆكاره‌كانی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره له جۆری دووه‌م، نانخواردنی به‌په‌له‌یه، چونكه نانخواردنی به‌په‌له واده‌كات هه‌ست به تێربوون نه‌كه‌یت، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی خۆراكێكی زۆر‌و گۆڕانكاری له كاره‌كانی گلوكوز له خوێن و به‌رگری ئه‌نسۆلین دروستده‌بێت، به‌م گۆڕانكارییه‌ش توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره زیاد ده‌بێت. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure