2/3/2019 02:20 PM

مەدهۆش

 

محەمەد عەلی مەدهۆش شاعیرێكی دیار‌و ناسراوی كوردستانە‌و لەرێی شیعرە ناسك‌و جوانەكانییەوە خزمەتێكی زۆری بەرەوتی رۆشنبیری‌و ئەدەبی كوردستان كردووە.

ناوی تەواوی مەدهۆشی شاعیر "محەمەد عەلی محەمەدی حاجی مستەفای قوربانی"یەساڵی 1919 لەشاری سلێمانی لەدایکبووە و قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەشاری سلێمانی تەواوکردووە.

لەتەمەنی منداڵیدا شاگرد خەیات بووە، لەساڵی 1939 دەستی کردووەبەهۆنراوەنووسین و یەکەم هۆنراوەی لەساڵی 1940 لەرۆژنامەی "ژین"دا بڵاوکردۆتەوە لەژێر ناوی "بەعەشقی تۆ بریندارم" پیرەمێردی نەمر کەمێک دەستکاری ئەم هۆنراوەی بۆ کردووە.

ئەم شاعیرانە زۆر کاریگەر بوون لەلای مەدهۆش "نالی، گۆران، پیرەمێرد، عەلی کەمال باپیر"، کێشەی ئەوین و بابەتی سۆزداری بەشێکی زۆری لەهۆنراوەکانی داگیرکردووە، دیمەنی شاخەکانی کوردستان کاریگەری هەبووەبۆ نوسینی هۆنراوەکانی، رێڕەوی دانانی هۆنراوەو پەیڕەوی شاعیر دەردەکەوێت لەسەرەتادا ویستویەتی بەشێوەی کێشی عەرز و بابەتی کلاسیکی وەک شیعرەکانی "نالی" بێتە گۆڕپانەوە چەند هەنگاوێکی سەرکەوتوانەی ناوه، توانیویەتی سامانێکی نوێ و پێویست بخاتەسەر تۆماری گەورەی هۆنراوەی کوردی، توانیویەتی هەنگاوێکی نوێ بهاوێت لەزمانی کچەکان خۆیانەوە دەربارەی خۆشەویستی و جوانی و گیروگرفتە کۆمەڵایەتیەکانیان بەدەست کۆمەڵ و نەریتی دواکەوتوی کۆمەڵەوە. 

مەدهۆشی شاعیر لەژیانی خۆیدا چەندین بەرهەمی بەئەنجام گەیاندووه. لەوانەش:

1. هەمیشەبەهار -چیرۆکی هۆنراوە - ساڵی 1941 تا 1982 شەش جار چاپکراوەتەوه

2. دڵ و گوڵ -کورتە چیرۆک- لەساڵی 1959دا چاپکراوه 

3. سەرگوڵ -کورتە چیرۆک - ساڵی 1961 چاپکراوه 

4. شیرین -کۆمەڵە هۆنراوە- ساڵی 1962 چاپکراوه

5. دڵی کچان -کۆمەڵە هۆنراوە- ساڵی 1967 چاپکراوه

6. نەریمان چی لێهات-کورتە چیرۆک- ساڵی 1968 چاپکراوه

7. دڵی کوڕان -کۆمەڵە هۆنراوە- ساڵی 1972 چاپکراوه

8. دیوانی یانەی دڵان (بەرگی یەکەم) - ساڵی 1982 چاپکراوه و لە ساڵی 2004 چاپی دووەم کراوە و لە سالێ 2006 چاپی سێیەم کراوە.

9. دیوانی یانەی دڵان (بەرگی دووەم) - ساڵی 2004 چاپکراوه

10. بەرەو پایزەبەهارێکی تر -کورتە چیرۆک - 1988

11.دڵی پێشمەرگە (یان دڵداری و نیشتیمان پەروەری) چیرۆکی هۆنراوەیە کە تائێستا لە چاپ نەدراوە فریا نەکەوت لەچیرۆکەوە هەمووی بکات بەهۆنراوە.

ئەم شاعیرە لە 24ی شوباتی ساڵی 1994 لەشاری سلێمانی کۆچی دواییکردووە.

ویكیپدیا



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved