2/3/2019 02:33 PM

حدائق العشق چاپ و بڵاوکرایەوە

لەدووتووێی 176 لاپەڕەدا کتێبی (حدائق العشق) کە دیوانێکی شیعری خانمی کۆچکردوو (کەژاڵ ئیبراهیم خدر)ە بەزمانی عەرەبی چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.
لەم کتێبەدا کە لەبڵاوکراوەکانی (الاتحاد العام اڵادبا‌و والکتاب فی العراق)ە، چەندین شیعری ئەم خانمە شاعیرە لەکوردییەوە کراونەتە عەرەبی و بڵاوکراونەتەوە. ئەو شاعیرو وەرگێڕو نووسەرانەی شیعرەکانیان کردۆتە کوردی بریتین لە: لەتیف هەڵمەت، د. بەندەر عەلی ئەکبەر، عەبدولخالق بەرزنجی، د. کەمال غەمبار، د. دانا ئەحمەد، جیهان عومەرسۆران داودی، عەدالەت عەبدوڵڵا، رووناک زەندی، ئاوات حەسەن ئەمین)و چەندین نووسەرو وەرگێڕی تر.

شایانی باسە کەژاڵ ئیبراهیم خدر، یەکێکە لەو خانمە شاعیرانەی لەناو بواری ئەدەبی عەرەبیدا بەردەوام شیعرەکانی کراوەتە عەرەبی و لەلایەن دەزگاو رێکخراوە عەرەبییەکانەوە گرنگی پێدراوە.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved