3/3/2019 09:42 AM

یەكەمین كچە عیراقی دەچێتە بواری گەردوونیيەوە

كچێكی عیراقی دوای هەوڵ و ماندووبونێكی زۆرو خوێندنی ئەندازیاری كیمیایی، توانی بچێتە ناساو وەك قۆناغی یەكەمیش دیزیان و گەشەپێدانی كەشتيیە گەردونیيەكانی پێسپێردراوە.

دیانا ئەلسندی بەغدادی دوای ئەوەی لە ساڵی 2017 بڕوانامەی بەكالۆریۆسی بەدەستهێنا، پاشان بۆ گەیشتن بە ئامانجە گەورەكەی ڕوویكردە شاری لۆس ئەنجلۆس.

دیانا دەڵێت: لە منداڵیمەوە خەریكی كاری ئەندازیاری بووم و حەزم بەوكارە دەكرد، بەڵام كاتێك لە كۆلێژ دەستم بە ژمێریاری كرد، هەستمكرد لەوكارەدا سەركەوتوو دەبم، زۆر هەوڵمداو خۆم بە بەرنامەكانيیەوە سەرقاڵ كرد، بەڵام بە تێپەربوونی كات بۆم دەركەوت ئەمكارە باش نیە، بۆیە ڕوومكردە بواری ئەندازیاری و شارەزابوون لەبواری زانستەكانی گەردوونیدا.

دیانا ئەوەش ڕووندەكاتەوە چوونی بۆ كاری ئەندازیاری بۆتە هۆی چارەسەركردنی سەرجەم كێشەكانی و گۆرانكاريیەكی پۆزەتیڤ لە ژیانیدا روویداوە، كە دواجار وەك یەكەم هاووڵاتی عێراقی چۆتە ناساو لەوێ كاری گەردوونی دەكات.

دەربارەی كارە نوێیەكەشی دیانا دەڵێت: ئەمكارە زۆر خۆشەو بواری سەركەوتنی زۆرە، كارێكە كۆتایی نایەت و گەران و زانیاری زیاتر بەردەوامە، هەروەها كارێكی دووبارەو ڕۆتینات نیە.

دیانا ئێستا كە لەبواری ئەندازیاری گەشەپێدانی ناسا كاردەكات رایدەگەیەنێت وەك یەكەم كاری دیزاین و گەشەپێدانی كەشتیيە گەردونیيەكانە، كە چەندین كار لەخۆدەگرێت و هیواخوازیشە بتوانێت بگاتە دواین قۆناغی بواری گەردوونی.


خاك - و/ گۆران قادر




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved