به‌پێی ڕێنماییه‌كانی د.خۆشی حه‌مید پسپۆڕی ده‌رمانسازی به‌مجۆره ده‌بێت ده‌رمان له‌نێو ماڵه‌كاندا هه‌ڵبگیرێت: 1-شوێنی هه‌ڵگرتنی ده‌رمان كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئیشكردنی ده‌رمانه‌كه، شێوازی هه‌ڵگرتنی دروستی ده‌رمانه‌كه فێرببه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكه‌یت له خراپبوونیان. 2-ده‌رمانه‌كانت له شوێنێكی سارد‌و وشكدا هه‌ڵبگره بۆ نموونه له چه‌كمه‌جه‌ی تایبه‌ت، كه‌وانته‌ر یان سندوقی تایبه‌ت به مه‌رجێك دووربێت له ئاگردان و ده‌ستشۆرو هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی تری گه‌رمی. 3-بزانه كه گه‌رمی، ڕووناكی، هه‌وا، شێ، له‌وانه‌یه ببێته هۆی تێكچوونی ده‌رمانه‌كانت. 4-پێویسته ده‌رمانه‌كانت دوور له شوێنی گه‌رماو (حه‌مام) هه‌ڵبگریت له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرترین كات ته‌ڕو گه‌رم و شێداره. 5-له‌كاتی هه‌ڵگرتنی ده‌رمانه‌كان، له شوێنێكی نه‌گونجاودا ده‌رمانه‌كان كاریگه‌رییان كه‌متر ده‌بێت هه‌روه‌ها پێش به‌رواری به‌سه‌رچوونی سه‌ر پاكه‌تی ده‌رمانه‌كه به‌سه‌رده‌چن. 6-گولاج و ده‌نكۆڵه‌ی حه‌ب به‌ئاسانی به گه‌رمی و شێ خراپ ده‌بن، پێویسته زووزوو ته‌ماشای به‌رواری به‌سه‌رچوونی ده‌رمانه‌كان بكرێت، لانیكه‌م دوو هه‌فته جارێك. 7-هه‌میشه ده‌رمانه‌كانت له پاكه‌تی تایبه‌ت به خۆیدا هه‌ڵبگره، پێویسته لۆكه‌ی ناو قوتووی ده‌رمانه‌كان دوای كردنه‌وه‌ی قوتووه‌كه فڕێبدرێت، چونكه ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆر شێ له‌خۆی بگرێت و ببێته هۆی خراپبوونی ده‌رمانه‌كه. 8-هه‌میشه ده‌رمانه‌كان له شوێنێكی دوور له چاوی منداڵ و شوێنێك كه ده‌ستی منداڵی پێنه‌گات، هه‌ڵبگیرێت. 9-هه‌ر ده‌رمانێك كه ڕه‌نگ یاخود بۆن یان تامی گۆڕا، پێویسته به‌كارنه‌هێنرێت، ئه‌گه‌ر كاتی به‌رواری به‌سه‌رچوونی ته‌واویش نه‌بووبێت. 10پێویسته هه‌میشه له پزیشكی ده‌رمانساز پرسیاری هه‌لومه‌رجی گونجاوی هه‌ڵگرتنی ده‌رمانه‌كان بكرێت. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure