4/3/2019 09:57 AM

ئه‌م خاڵانه‌ به‌خته‌وه‌ری هاوسه‌ران ده‌رده‌خات

بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابیت له‌وه‌ی به‌خته‌وه‌ریت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت، به‌ وه‌ڵامدنه‌وه‌ی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ بزانه‌ تا چ راده‌یه‌ك له‌ ژیانی هاوسه‌رگیریت به‌خته‌وه‌ر ده‌ژیت.

1- ئایا به‌ ژیرانه‌ گرنگی به‌ به‌كارهێنانی ماڵپه‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ده‌ن؟ واتا جۆره‌ كه‌سانێك ناكه‌ن به‌ هاوڕێ كه‌ زیان به‌ خۆشبه‌ختی ژیانی هاوسه‌رگیریتان ده‌گه‌یه‌نێت؟ هه‌روه‌ها لایكی وێنه‌ی خه‌ڵكی بێگانه‌ ناكه‌ن؟

2- به‌رده‌وام باوه‌ش به‌یه‌كدا ده‌كه‌ن؟ به‌رده‌وام ماچی یه‌كتر ده‌كه‌ن؟ به‌رده‌وام له‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌كاندا ده‌ستی یه‌كتر ده‌گرن؟

3- به‌رده‌وام گرنگی به‌ پاكوخاوێنی و ته‌ندروستی رووخسار ده‌ده‌ن؟ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بۆنتان خۆشبێت بۆ یه‌كتری؟

4- له‌كاتی ناخۆشییه‌كاندا پشتگیری یه‌كتر ده‌كه‌ن؟ واتا هه‌ست و سۆز بۆ یه‌كتر ده‌رده‌بڕن؟

5- وه‌ك ژن و مێرد ته‌واوكه‌ری یه‌كترن و پێكه‌وه‌ هاوبه‌شی ژیانن؟

6- هه‌ردووكتان له‌سه‌ر یه‌ك بۆچوونن له‌باری ئابوری ژیانتان؟

به‌ بۆچوونی پزیشكانی ده‌روونی، پێویسته‌ هاوسه‌ران له‌سه‌ر به‌شی ئابوریان هاوبه‌شی هه‌مان بۆچوون و كردار بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌ سه‌ركه‌وتوویی ژیان دروستبكه‌ن.

خاك – س/ ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved