4/3/2019 10:00 AM

كاریگه‌ری ئاوخواردنه‌وه‌ی به‌یانیان پێش نانخواردن

یابانییه‌كان خواردنه‌وه‌ی 4 كوپ ئاویان رۆژانه‌ كردووه‌ته‌ پیشه‌ پاش له‌خه‌و هه‌ستان، هه‌ربۆیه‌ ته‌ندروستییه‌كی سه‌رنجڕاكێشیان هه‌یه‌.

چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌نجامدراوه‌، له‌ئه‌نجامدا توێژه‌ره‌وان ئه‌وه‌یان بۆ رونبووه‌ته‌وه‌ كه‌ خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌ گه‌ده‌یه‌كی خاڵی هۆكاره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی، له‌وانه‌: نه‌هێشتنی ئازاری سه‌ر، كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری خوێن، كاری سیستمی خوێن پاڵاوتن، كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌، هه‌روه‌ها گرنگترین كاریشی رێكخستنی كاری كۆئه‌ندامی میزه‌، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كی به‌هێزی له‌سه‌ر ئازاره‌كانی چاو و لوت و گوێ هه‌یه‌.

رێگایه‌كی كورت و ته‌ندروست بۆ ده‌ركه‌وتنی كاریگه‌رییه‌كانی ئاو خواردنه‌وه‌كه‌ت: پاشئه‌وه‌ی له‌خه‌و هه‌ستایت چوار كوپ ئاو بخۆره‌وه‌ پێش ددان شۆردن. پاشان ددانه‌كانت بشۆو دوای 45 خوله‌ك ئاساییه‌ هه‌رشتێكی تر بخۆیت. هه‌روه‌ها دوای ژه‌مه‌كان هیچ خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌كی تر مه‌خۆ تا دوو كاتژمێر، پاشان 4 كوپ ئاو یاریده‌ده‌رێكی باشی كرداری هه‌رسه‌.

ئه‌گه‌ر به‌ به‌رده‌وامی ئه‌مكاره‌ دووباره‌بكه‌یته‌وه‌، ئه‌وا كاردانه‌وه‌یه‌كی ئاشكرا ده‌بینیت، ئه‌م رێگایه‌ سیستمێكی ته‌ندروسته‌ بۆ چالاكبوونی ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌، هه‌روه‌ها پێویستت به‌ چه‌ند رۆژێك ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانت به‌ ئاوخواردنه‌وه‌. ئه‌وانیش: (به‌رزی په‌ستانی خوێن 30 رۆژ، نه‌خۆشی شه‌كره‌ 30 رۆژ، ئازاری گه‌ده‌و قه‌بزی 10 رۆژ، نه‌خۆشی سیل 90 رۆژ.

خاك – س: dailynutritionnews



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved