4/3/2019 10:26 AM

ئۆتۆمبێلی تێسلا مۆدێل3 خرایه‌ به‌رده‌ستی كڕیاران

ئۆتۆمبێلی تێسلا مۆدێل 3 كه‌ نرخه‌كه‌ی 35 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكییه‌ ئێستا له‌به‌رده‌ستدایه‌ بۆ كڕین. تێسلا ئاشكرایكرد كه‌ مۆدێلی 3 كه‌ڵك له‌ مه‌كینه‌یه‌كی ئه‌له‌كتریكی وه‌رده‌گرێت كه‌ ده‌توانێت تا 220 میل به‌ پاترییه‌كه‌ی ئیش بكات.

تێسلا مۆدێلی 3 به‌ دیزاینی ستانداردی ناوه‌وه‌، سیستمی ڕێدۆزی و كۆنسوڵێكی ناوه‌ندی هه‌یه‌ كه‌ چوار پۆرتی USB هه‌یه‌. ده‌كرێت به‌ 2000 دۆلار پاره‌ی زیاتر دیزاینێكی تایبه‌تی ناوه‌وه‌ داوابكه‌ن كه‌ كه‌ڵك له‌ سیستمی گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی پێشه‌وه‌ی كورسی، داپۆشه‌ری جیاوازی كورسییه‌كان، سیستمی ده‌نگی نوێكراوه‌و LED وه‌ربگرن.

جیاله‌مه‌ به‌ 5000 دۆلاری زیاتر ده‌توانن دیزاینێكی دیكه‌ی داوابكه‌ن كه‌ وێبگه‌ڕی ئینته‌رنێتی، ستریمی موزیك، خه‌ریته‌ی سه‌ته‌لایت به‌ زانیاری ترافیك، سیستمی گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی كورسی پێشه‌وه‌و دواوه‌و سیستمێكی به‌هێزتری ده‌نگی هه‌یه‌.

كۆمپانیای تێسلا هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد كه‌ هه‌رجۆره‌ پلانێكی ورده‌فرۆشی ڕاده‌گرێت و بۆ فرۆش كه‌ڵك له‌ سیسمێكی سه‌رهێڵ وه‌رده‌گرێت و له‌ ئێستادا كڕیاران ده‌توانن به‌شێوه‌ی سه‌رهێڵی تێسلا مۆدێل 3 داوابكه‌ن و له‌ مانگی جوندا ئۆتۆمبێله‌كه‌یان وه‌ربگرن.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved