وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كشه‌ممه ڕۆژی جلوبه‌رگی نیشتمانییه. له راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ھه‌رێمی كوردستان كه كۆپییه‌كی بۆ خاك نێردراوه، تێیدا هاتووه، بۆ ڕێزگرتن له جلوبه‌رگی سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان و نیشاندانی جوانییه‌كانی پۆشاكی ڕازاوه‌و جوان و ڕه‌نگاڵه‌یی دانیشتوانی ھه‌رێم، رۆژی یه‌كشه‌ممه 10ی ئاداری 2019 ڕۆژی جلوبه‌رگی نیشتمانییه‌و له‌و رۆژه‌دا خوێندكاران و مامۆستایان ده‌توانن به جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی خۆیانه‌وه بچنه خوێندنگه‌كان. خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure