له توێژینه‌وه‌یه‌كدا له زانكۆی كۆلێژی له‌نده‌ن كراوه، زانیاری 3662 كه‌سی ته‌مه‌نی سه‌رووی 50 ساڵ شیكاری بۆ كرا. له ماوه‌ی ساڵانی 2008 بۆ 2009 و 2014 بۆ 2015 پرسیاری ئه‌وه له به‌شداربووان كرا كه ڕۆژانه چه‌نده سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ن. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه داوایان لێكرا كه له تاقیكردنه‌وه‌ی وشه‌و ڕه‌وانبوونی قسه‌كردندا به‌شداری بكه‌ن. شیكارییه‌كان ده‌ریانخست ئه‌و كه‌سانه‌ی له ڕۆژێكدا سێ كاتژمێر‌و نیو یان زیاتر سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ن به شێوه‌ی مامناوه‌ندی 8تا10%، ئه‌و به‌شه‌ی یاده‌وه‌رییان كه په‌یوه‌ندی به زمانه‌وه هه‌یه، دابه‌زیوه. ئه‌و ڕێژه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌متر سه‌یری ته‌له‌فزیۆنیان كردووه 4تا5% بووه. له تاقیكردنه‌وه‌ی وشه‌دا داوا له به‌شداربووان كرا لیستێك له وشه‌كان له كاتێكی دیاریكراودا به‌بیربهێننه‌وه، به‌ڵام له تاقیكردنه‌وه‌ی ڕه‌وانبوونی واتاییدا داوایان لێكرا تا ئه‌و جێگه‌ی ده‌توانن بۆ پۆلێكی تایبه‌ت له وشه‌كان (بۆ نموونه جۆری ئاژه‌ڵه‌كان) نموونه بهێننه‌وه. توێژه‌ران ده‌ڵێن كه تائێستا توێژینه‌وه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان یاده‌وه‌ری و سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆندا كراوه، به‌ڵام زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كان له‌سه‌ر منداڵان بوون. خاڵێكی سه‌رنجڕاكێش ئه‌وه‌یه كه ته‌نانه‌ت دوای ئاشكراكردنی ئه‌نجامه‌كان ڕێژه‌ی سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن له‌لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه وه‌ك خۆی مایه‌وه. ژماره‌یه‌ك توێژینه‌وه‌ی دیكه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كات تێپه‌ڕكردن له به‌رامبه‌ر شاشه‌كان وه‌ك به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت یان یارییه‌كان كه پێویستیان به به‌كارهێنانی توانایی چاره‌سه‌كردنی كێشه هه‌یه، ئه‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌یان له‌سه‌ر یاده‌وه‌ری و بیرگه‌ی مرۆڤ نییه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure