كاتێك بیر له په‌لكه‌زێڕینه ده‌كه‌نه‌وه بیر له چ شتێك ده‌كه‌نه‌وه؟ ئه‌گه‌ر بیناییتان ببێت و په‌لكه‌زێڕینه‌تان بینیبێت ڕه‌نگه چه‌ند ڕه‌نگه وێنا بكه‌ن كه كه‌وانێك دروستده‌كه‌ن و دوای باران له ئاسماندا ده‌رده‌كه‌ون. ئه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێكی نابینا بن چی؟ كه‌سانی بیناو نابینا به‌یه‌ك شێوه په‌لكه‌زێڕینه‌كه وێنا ده‌كه‌ن؟ ئه‌م جیاوازییه له‌ڕاستیدا ئاڵۆزه‌و هه‌ندێك جیاوازی و هه‌ندێك لێكچوونیش هه‌ن. له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا كه له زانكۆی نۆرماڵ له په‌كین كراوه، ده‌ركه‌وتووه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌سانی بیناو نابینا ئه‌زموونه‌كانیان جیاوازه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا له ئاستی ئه‌بستراكتدا وه‌ك ڕه‌نگ و په‌لكه‌زێڕێنه تێگه‌یشتنیان هاوبه‌شه. كارامازا كه یه‌كێك له نووسه‌ره‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كه ده‌ڵێت: بۆ شتی له‌وشێوه خه‌ڵك پشت به زمان ده‌به‌ستن تا له دیارده‌كان تێبگه‌ن. وشه‌كانی وه‌ك "سه‌رنجڕاكێش" یان "سه‌یر" دوو نموونه له‌و وشانه‌ن. ئه‌و ده‌ڵێت "ئێمه له زمان بۆ وه‌سفكردنی شته فیزیكییه‌كان كه‌ڵك وه‌رده‌گرین، بۆ وێنه ئه‌گه‌ر نابینا بیت و من بمه‌وێت باسی پیاڵه‌یه‌ك بكه‌م بۆت، ده‌ڵێم كه شتێكی ڕه‌قی، چه‌ماوه‌یه‌و شله‌ی تێده‌كرێت. له‌ڕێگه‌ی ئه‌و شیكردنه‌وه‌و وه‌سفانه‌وه تا ڕاده‌یه‌ك هه‌مان ئه‌زموونی ڕاسته‌قینه‌ت ده‌بێت. به‌ڵام شتێكی وه‌ك ڕه‌نگ جیاوازه له ته‌نه فیزیكییه‌كان و نا‌توانیت ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی ته‌نه‌كان به‌وشێوه‌یه له كه‌سانی نابینا تێبگه‌یه‌نی، بۆیه ئه‌وان له چه‌مكێكی وه‌ك ڕه‌نگ هاوشێوه‌ی چه‌مكه‌كانی وه‌ك (باشی) یان (یه‌كسانی) تێده‌گه‌ن و ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی زمانه‌وه‌و له‌ناو ده‌قدا وه‌سفیان بۆ بكرێت". خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure