به‌پێی به‌راورده‌كان 75%ی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه ده‌درێن به نه‌خۆشه‌كان، هیچ كاریگه‌رییه‌كیان نییه. ئه‌وه‌ش هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌رمانه‌كان بۆ "كه‌سێكی مامناوه‌ندی" دروستده‌كرێن به‌ڵام له‌ڕاستیدا نه‌خۆشی هه‌ركام له ئێمه تایبه‌ت به خۆمانه. بۆ نموونه ئه‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ نه‌خۆشییه‌كانی وه‌ك خه‌مۆكی، ئاسم و شه‌كره داده‌نرێن بۆ نزیكه‌ی 30تا40%ی به‌كارهێنه‌ران كاریگه‌رییان نییه. بۆ نه‌خۆشی قورس‌تر وه‌ك هه‌وكردنی جومگه‌كان، زه‌هایمه‌رو شێرپه‌نجه ئه‌و ڕێژه‌یه زۆر زیاتره‌و 50بۆ75%ی ده‌رمانه‌كان كاریگه‌رییان نییه. هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شێوازی دروستكردنی ده‌رمانه‌كان. به‌گشتی ده‌رمانه‌كان به شێوه‌یه‌ك دروستده‌كرێن كه بۆ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌و كه‌سانه‌ی نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كی تایبه‌تیان هه‌یه به باشی كاربكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه له‌به‌رچاو ناگیرێن كه ده‌رمانه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ریان نه‌بووه. چاره‌سه‌ری كه‌سی كه هه‌ندێكجار به چاره‌سه‌ری وردبینانه باسده‌كرێت، كه‌ڵك له زانیاری جه‌نه‌تیكی نه‌خۆش و زانیاری ته‌ندروستی دیكه له ئاستی مولكیولی وه‌رده‌گرێت تا باشترین چاره‌سه‌ر بۆ كه‌سێكی تایبه‌ت بدۆزێته‌وه یان بۆ كه‌سانێك كه پرۆفایلی جه‌نه‌تیكییان هاوشێوه‌یه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure