كۆمپانیایه‌كی ئیسرایلیی گه‌شه‌ی داوه به‌جۆره ئامێرێك كه یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ زووتر سارێژبوونه‌وه‌ی برینی سووتاویی بێ ئه‌وه‌ی ئازاری كه‌سه سوتاوه‌كه بدات. كۆمپانیای (نانۆمیدیك)ی ئیسرایلیی گه‌شه‌ی داوه به جۆره ئامێرێكی سپرای ئاسا كه یارمه‌تی كه‌سانی سووتاو ده‌دات بێ ئه‌وه‌ی ئازاریان هه‌بێت برینه‌كانیان زووتر سارێژ بێته‌وه. سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ئه‌و كۆمپانیایه سه‌باره‌ت به ئامێره‌كه‌یان وتی» جگه له‌وه‌ی ئه‌و ئامێره زۆر به ئاسانیی به‌كار ده‌هێنرێت، ده‌توانێت ڕێگریی له میكرۆب و ڤایرۆسه‌كانیش بكات كه ڕه‌نگه بچنه برینه‌كه‌وه و كه‌سه‌كه تووشی هه‌وكردن بكه‌ن». ئه‌و ئامێره كه ناوی (سپین كیر)ه و له‌شێوه‌ی ده‌مانچه‌یه‌كی گه‌وره دایه ، پێكهاته‌ی پلۆمێری ته‌نك كه له پێست ده‌چێت به‌سه‌ر پێسته سووتاو یان برینداره‌كه‌دا ده‌رشێنێت، دوای 24 سه‌عاتیش له پرژاندنی به‌رگه‌ی ئاو و ته‌ڕ بوون ده‌گرێت و دواتریش هه‌ركه برینه‌كه یان سووتاوییه‌كه سارێژ بووه‌وه ئیدی خۆی هه‌ڵیده‌دات و وه‌ك كاژی مار له‌پێسته سارێژبووه‌كه ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها گرنگیی ئه‌و مادده‌یه له‌وه‌دایه دوای پرژاندنی له‌سه‌ر شوێنه زیانلێكه‌وتووه‌كه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته بۆ سێ هه‌فته ده‌مێنێته‌وه. یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ئامێره‌وه ئه‌و مادده‌یه‌یان بۆ به‌كارهێنراوه ناوی (ئافی رۆتینبێرگ)ه خۆی كاری كاره‌بایی كردووه و له‌كاتی كاره‌كه‌یدا به‌شێكی زۆری قۆڵی سووتاوه ده‌ڵێت» ئه‌و چاره‌سه‌ره نوێیه زۆر ئاسوده‌ی كردم، چونكه دوای چه‌ند ڕۆژێك له چوونه نه‌خۆشخانه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و چاره‌سه‌ریان بۆ به‌كارهێنام توانیم به ئاسانی چاره‌سه‌ربم و هیچ ئازارێكی ئه‌وتۆشم نه‌بوو «. چاره‌سه‌رێكی گه‌شه‌كردوو پرۆفیسۆر (جۆزیف هایك) سه‌رۆكی به‌شی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی و چاكسازیی له سه‌نته‌ری نیشتمانیی بۆ سووتاویی له‌ئیسرایل وتی» ئامێری سبین كیر وه‌ك خه‌یاڵێكی زانستیی وابوو، به‌ڵام دوای ڕاوێژ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نان‌و میدك توانیمان ئه‌و ئامێره گه‌شه‌پێبده‌ین و بیكه‌ینه ڕاستیی» هایك ده‌شڵێت « له‌ڕێگه‌ی داپۆشینی برینه‌كه‌وه ئازاره‌كان كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه و له ڕێگه‌ی تایبه‌تمه‌ندیی ئامێره‌كه‌وه چینی سه‌ره‌وه‌ی پێست به شێوه‌یه‌كی كاتی ڕاده‌گرین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ش بۆ خۆی كاری سارێژكردنه‌كه بكات «. هه‌روه‌ها هایك ده‌ڵێت» ئه‌و ڕێگه نوێیه چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی دیكه‌شی هه‌یه‌و به‌چاره‌سه‌رێكی گه‌شه‌كردوو داده‌نرێت كه یارمه‌تی تیمی پزیشكیش ده‌دات، چونكه به‌كارهێنانی ئاسانه و ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی میكرۆبه‌كانیش و توانایه‌كی باشیشی هیه بۆ سارێژكردنه‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ره نه‌ریتییه‌كان». (كۆمپانیای نانۆمیدك) به نیازه له ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵدا ئامێری ( سبین كیر) بخاته بازاڕه‌وه و یه‌كه‌مین جاریش ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی ئه‌وروپای بكات، پاشان و دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی به‌رێوه‌به‌رێتی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكییش ئه‌و ئامێره ده‌خاته بازاڕه‌كانی ئه‌مریكاشه‌وه. نرخی هه‌رزان هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا (ئه‌لكسندرا شولتز) پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاریی ئه‌و ئامێره نوێیه‌ی بۆ ده‌یان نه‌خۆش به‌كار هێناوه كاتێك وه‌ك سه‌رۆكی پزیشكان له به‌شی سووتاویی نه‌خۆشخانه‌ی كۆلۆنیا له ئه‌ڵمانیا كاریكردووه و ده‌ڵێت» سبین كیر زۆر كاریگه‌ریی هه‌بووه له‌سه‌ر پێسته سووتاوه‌كه». ئه‌و ده‌شڵێت له‌و حاڵه‌تانه‌دا ڕه‌نگه پێست خۆبه‌خۆی خۆی چاك بێته‌وه، به‌ڵام زۆر سود له‌و پارێزگارییه‌ی(سبین كیر) وه‌رده‌گرێت، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركارانیش ده‌توانن به درێژایی چاودێریی سووتاوییه‌كه ئاگایان له‌چۆنیه‌تی سارێژبوونه‌وه‌ی برینه‌كه‌ی بن. شولتز وتیشی» سه‌ره‌ڕای بوونی كۆمه‌ڵێك زۆری چاره‌سه‌ری پێست كه وه‌ك سپرا ده‌پرژێنرێت كه هه‌ندێكیان به‌رهه‌می زۆر هه‌رزانن و له‌زۆربه‌ی ده‌رمانخانه‌كان ده‌ست ده‌كه‌ون و چاره‌سه‌رێكی دیكه‌ش چاره‌سه‌ری خانه‌ییه و هه‌ر دانیشتنێكی چاره‌سه‌ریی هه‌زاران دۆلاری ده‌وێت ، بۆیه هیچ به‌رهه‌مێكی پزیشكیی نییه كه هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ( سبین كیر)ی تێدا بێت». (كه‌هین باراك) ی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای نانۆ میدكیش وتی» هێشتا نرخێكی كۆتایی بۆ (سبین كیر) دانه‌نراوه ، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه نرخه‌كه‌ی زۆر هه‌رزانتر بێت له‌هه‌ندێك له به‌رهه‌م و چاره‌سه‌ره پزیشكییه‌كانی دیكه كه بۆ سووتاویی ته‌رخانكراوه و هه‌یه». باراك وتی « هیوادارین تیمه‌كانی فریاكه‌وتن و ئه‌وانه‌ی چاودێریی پزیشكیی خێرا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌شی له ماڵه‌وه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه درێژخایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن بتوانن سوود له‌و به‌رهه‌م و ئامێره نوێیه وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی تووشی ڕوداوی سووتان ده‌بن به ئاسانترین شێوه و خێراترین ڕێگه و بێ ئازارترینیان برینه‌كانیان سارێژبێته‌وه». سه‌رچاوه : ڕویته‌رز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure