ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان دره‌خت گه‌وره ترین بونه‌وه‌ری سه‌ر زه‌ویه ، دره‌ختێك له كالیفۆرنیا به (جنراڵ شیرمان ) ناو نراوه تیره‌ی قه‌ده‌كه‌ی نزیكه‌ی 13 مه‌تره و به‌رزیه‌كه‌ی زیتر له 83 مه‌تره ئه‌م دره‌خته ته‌مه‌نی له دووهه‌زار ساڵ زیاتره ، ئه‌م دره‌خته له جۆری سیكوایه كه جۆرێكه له سنه‌وبه‌ره‌كان ، مێژووی بوونی ئه‌م جۆره‌دارانه ئه‌گه ڕێته‌وه بۆ دووسه‌د تا سه‌دووچلوپێنج ملیۆن ساڵ . ڕوه‌ك به‌گشتی و دره‌خت به‌تایبه‌تی به‌یه‌كێ له ڕه‌گه‌زه گرنگه كانی ژینگه داده‌نرێت . چونكه هاوسه‌نگی سروشت زۆری به‌هۆی دره‌خته‌وه‌یه. دره‌خت كه‌مترین ڕوبه‌ری زه‌وی داگیر ده‌كات و له ئاست ڕووه‌كه كانی تردا كه‌متر ئاوی ده‌وێت جا دره‌ختی دارستانه سرووشتیه‌كان بێت یان ئه‌و دارستان و باخانه‌ی مرۆڤ له درووست كردن وله په‌ره پێدانی‌دا كاری كردوه . دیاره سوودی دره‌خت زۆره .له‌وانه •به‌شیته‌ڵكردنه‌وه‌ی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن كه له كرداری ڕۆشنه‌پێكهاتندا به‌كاری دێنێت . ڕێژه‌ی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن كه‌م ده‌كاته‌وه ، ڕێژه‌ی ئۆكسجینی هه‌وا زیاد ده‌كات . وه‌وه‌ك مه‌زه‌نده كراوه چواریه‌كی ئۆكسجینی هه‌وا له دارستانه كانی ئه‌مه‌زۆن دابین ده‌بێت .بۆیه به سیه‌كانی زه‌وی ناونراوه . •ڕێژه‌ی شێ له هه‌وادا ڕاده‌گرێت كاتێك ڕێژه كه‌ی زۆربێت وه‌ك شه‌ونم ده‌نیشێته سه‌رگه‌ڵاكانی و كاتێك ڕێژه‌كه‌ی كه‌مبێت به‌به‌هه‌ڵم بونی ئاوی ناو گه‌ڵاكان شێ به هه‌وادا بڵاوده‌كاته‌وه. دیاره بوونی شێ له‌هه‌وادا زۆر گرنگه چونكه پله‌ی گه‌رمی داده‌به‌زێنێت و جێگیری ده‌كات . هه‌روه‌ها گه‌ر هه‌وا وشك بێت ده‌بێته‌هۆی وشك بونه‌وه‌ی ڕوپۆشی لوت و قوڕگ و پێست . •دره‌خته‌كان نایه‌ڵن تیشكی خۆری شاقوڵی هاوین له زه‌وی بدات و به‌مه ڕێگه له به‌رز بونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما ده‌گرن و ڕوكه كانی ژێرخۆیان ده‌پارێزن , هه‌رچۆن زۆربه‌ی زینده‌وه‌ره‌كان به‌مرۆڤیشه‌وه له ژێردره‌ختا ده‌حه‌وێنه‌وه •گه‌ڵای دره‌خته‌كان به هۆی شێداریه‌وه زۆرێك له تۆز‌و خۆڵی هه‌وا ده‌گرنه خۆ، به‌مه‌ش هه‌وا پاكژده‌بێته‌وه. بونی دره‌خت له حه‌وشه‌ی ماڵدا ده‌مان پاێزێ له دوكه‌ڵ و تۆزی كۆڵان . •له قه‌دپاڵی چیاكاندا ڕێگه له ڕاماڵینی چینه خۆڵ ده‌گرن به‌هۆی باو بارانه‌وه . •قه‌دو به‌رو گه‌ڵای دره‌خته‌كان خۆراكی زۆرێك له مرۆڤ و ئاژه‌ڵكان دابین ده‌كه‌ن و سه‌رچاوه‌ی وزه‌ن بۆیان •گه‌ڵای دره‌خت 25% ی ئه‌و ده‌نگه‌ی كه‌به‌ری ده‌كه‌وێت ونی ده‌كات به‌مه‌ش ڕێژه‌ی ژاوه‌ژاو كه‌م ده‌بێته‌وه.بۆیه له ناو دارستاندا ده‌نگ دانه‌وه نیه ، وه بونی دره‌خت له كۆڵان و گه‌ڕكه‌كاندا ، له حه‌وشه‌ی ماڵ و خوێندنگه و چوار ده‌وری نه‌خۆشخانه‌كاندا پێویسته بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ژاوه ژاو و كپ كردنه‌وه‌ی . •ته‌خته‌كه كه‌قه‌دی دره‌خته گه‌ر بۆدروستكردنی خان‌و به‌كار هات به هۆی ئه‌وه‌ی نه‌گه‌یه‌نه‌ره سوته‌مه‌نی كه‌متر ده‌وێت بۆ گه‌رم كردنی ئه‌و خانوانه‌و كه‌متر هه‌وا پیس ده‌بێت . •قه‌دی دره‌خت و ته‌خته مرۆڤی هانداوه بۆ درووستكردنی به‌له‌م و پاپۆڕ وه گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی ئاوی ئاسان كردووه •له ناو كلۆری دره‌خته‌كاتداو له‌سه‌ر لقه‌كانی زۆرێك له زینده‌وه‌ره به‌سوده‌كا ن لانه‌ی تیا ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت باڵنده‌كان. زۆرێكیان بۆ خۆپاراستن له دڕنده‌كان به‌كاری دێنن. •دره‌خت كار له هێزی ته‌وژمی با ده‌كات و كه‌می ده‌كاته‌وه . •زۆرێك له دره‌خته‌كان به‌ردارن ومرۆڤ و زینده‌وه‌ران بۆ خۆراك سوودی لێ وه‌ر ده‌گرن. جگه له دیمه‌نی جوان ئه‌مانه‌وزۆرێكی تر سودی دره‌خته‌كانن بۆمان ده‌با به‌هه‌مومان كار بۆ پاراستنیان بكه‌ین . له جیهاندا ئه‌و شوێنانه‌ی كه ئاو هه‌واكه‌ی له بار بووه بۆ گه‌شه‌ی دره‌خته‌كان ، دارستانی گه‌وره‌و چڕ درووست بووه ، ئه‌و دارستانانه‌ی كه به سیه‌كانی زه‌وی ناو ده‌برێن ، چونكه بڕێكی زۆری ئه‌و ئۆكسجینه‌ی كه مرۆڤ و زینده‌وه‌ره‌كان بۆ هه‌ناسه به‌كاری دێنن ، ئه‌ودارستانانه به‌رهه‌می دێنن . ڕوبه‌ری دارستانه‌كان له جیهاندا به 39ملیون كیلۆمه‌تر چوارگۆشه مه‌زنده كراوه ، كه 13800000سیانزه ملیۆن وهه‌شت سه‌دهه‌زار كیلۆمه‌تری له ئه‌مریكای باكور و ئه‌سكه‌نده‌ناڤیا و ڕوسیادان ، وه 9640000نۆ ملیۆن و شه‌ش سه‌دو چل هه‌زار له ئه‌مریكای لاتینی و كه‌ناره‌كانی كاریبی ، وه 7332000حه‌ت ملیۆن وسێسه‌د و سی و دوو هه‌زار له ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا‌و كه‌ناره‌كانی زه‌ریای هێمن هه‌روه‌ها له ئه‌فه‌ریقا 6500000شه‌ش ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار كیلۆمه‌تر دارستان هه‌یه ، له 1600000 یه‌ك ملیۆن وشه‌ش سه‌د هه‌زار كیلۆمه‌تریش له ولاتانی یۆرۆ ئه‌ورپا وه 1470832ملیۆنێك وچوارسه‌د و حه‌فتا هه‌زار و هه‌شت سه‌د وسی و دوو كیلۆمه‌تر دارستانی ئوستورالیا وه 36600 سی وشه‌ش هه‌زار و شه‌ش سه‌د كیلۆمه‌تر له ولاتانی عه‌ره‌ب و ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست . ئاگر گه‌وره‌ترین دوژمنی دارستانه‌كانه ساڵانه كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر زیانی زۆر له دارستان و بونه‌وه‌ره‌كانی ناو دارستانه‌كان ده‌دات ، ئه‌گه‌رچی هه‌ولێكی زۆر ده‌درێت بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و دیارده‌یه ، به‌ڵام كاره‌ساته‌كه تا ئێستاش به رده‌وامه . وه هه‌ندێجار مرۆڤیش له قوربانیه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته‌ن ، گژو گیای ووشك بوو ی ژێر دره‌خته‌كان و ئه‌وانه‌ی خۆیان به دره‌خته‌كاندا هه‌ڵده‌واسن هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ئاگره‌كانن . ئه‌م گژو گیایانه كه خۆراكی زۆرێك له ئاژه‌ڵه‌كانی ناو ئه‌و دارستانانه بوون ، به‌درێژایی مێژوو ڕێژه‌كه‌یان پاراستوووه ، به‌ڵام كه‌م بونه‌وه‌ی ژماره‌یان به‌هۆی باڵاده‌ستی مرۆڤه‌وه له‌ڕاوكردنیان هۆیه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ڕودانی ئاگره‌كان . ته‌خته و دار ماده‌یه‌كی به‌هێزه‌و گه‌رمی و كاره‌با ناگه‌یه‌نێت ، وه سوكتره له ئاو سه‌ر ئاو ده‌كه‌وێت بۆیه به‌شێكی زۆری پێویستیه‌كانی ژیانی خه‌ڵكی دابین كردبوو به‌درێژایی مێژوو ، خانوو ئه‌گه‌ر هه‌مووشی نه‌بێ بۆ داره‌راكه‌ی ، بۆ قاڵبی كۆنكرێت ، درووست كردنی پاپۆڕ و به‌له‌م ، بۆ پرد و ژێر سكه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر بۆپه‌یژه‌و كورسی و زۆرێك له كه‌ل و په‌له‌كانی ناوماڵ و ده‌سكی ئامێره‌كان ته‌خته به‌كار ده‌هات . كه‌ره‌سه‌ی سه‌ره‌كی له درووست كردنی كاغه‌زدا ته‌خته‌یه . دار وه‌ك تاكه سه‌رچاوه‌ی ووزه‌ی گه‌رمی به‌درێژایی مێژوو به‌كار هاتووه به‌تایبه‌ت بۆ خۆگه‌رم كردنه‌وه‌و ئاماده‌كردنی خواردن تا ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی ڕابوردوو ، وه تائێستاش له‌زۆرینه‌ی گونده‌كاندا به‌كار دێت ، هه‌روه‌ها له درووست كردنی خه‌ڵوزادا . ئێستا له جیهاندا نه‌مامێكی زۆر به‌رهه‌مدێنرێ وزۆربه‌ی وڵاتان له‌پێناو ته‌ندرووستی هاووڵاتانیانا زه‌وی و خه‌رجیه‌كی زۆر ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ زیاد كردنی دارستانه‌كانیان وه باجێكی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانییانه داده‌نێن كه دره‌خت ده بڕنه‌وه، وه له‌هه‌ندێ شوێن به‌ته‌واوی دا ربڕین یاساغه . له كوردوستاندا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر نه‌مامگه هه‌یه به‌ڵام وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ خه‌رجیه‌كی ئه‌وتۆی له به‌رده‌ستا نیه بۆ زیاد كردنی ڕوبه‌ری دارستان ،كه‌می سوته‌مه‌نیش وای كردووه خه‌ڵك ده‌ست درێژی بكه‌نه سه‌ر دره‌خت به‌تایبه‌ت له‌وه‌رزی زستاندا ، به‌كارهێنانی دار بۆ برژاندان جا سوتاندنی بێت یان به خه‌ڵوزكردن زیانی زۆری له دارستانداوه ، ئه‌گه‌رچی هه‌موو ساڵێك بانگه‌شه‌ی هه‌ڵمه‌تی نه‌مام ناشتن ده‌درێت به گوێی خه‌ڵكا به‌ڵام زیاتر له ده‌نگو باسی ڕاگه‌یاندنه‌كان شتێكی ئه‌وتۆ نییه . نه‌مام ناشتن یان نه‌مام ڕواندن ئه‌وده‌مه‌ی تازه باسی ژینگه پاراستنمان به گوێی خه‌ڵكدا ئه‌دا ، گه‌ر به كه‌سێكمان بوتایه دره‌خت مه‌بڕه لای سه‌یر بوو ، ئه‌ی ووت بۆ؟ جارێكیان له گه‌ڕه‌كێكی سله‌یمانیدا 500 نه‌مامان ڕواند . سبه‌ی بینیمان ته‌نها نه‌مامێكیش نه‌مابوو . به‌هۆی به‌رده‌وامی و كۆڵنه‌دان ئێستا سه‌دان باخچه‌ی پڕ له‌دارو گوڵ‌و گوڵزار شار‌و شارۆچكه‌كانی ڕازاندۆته‌وه ، وه‌خه‌ڵك خۆی به‌پاره‌ی زۆر نه‌مام ده‌كڕێ و ده‌یڕوێنێ . ئه‌وه‌ی سه‌یره هه‌ندێجار خه‌ڵكانێك وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌وزایی له كوردوستانا نه‌بێت ، كه به‌هار دێت بانگه‌شه‌ی هه‌ڵمه‌تی نه‌مام ناشتن ده‌كه‌ن ، دیاره نه‌مام ناشتنه‌كه‌یان جگه‌له‌وه‌ی سیناریۆیه‌كی به‌رده‌م كامێراكانه ، كوشتن وناشتنی ژماره‌یه نه‌مامه ، كه ده‌كرێت ببن به دره‌ختی به‌سوود . نه‌مام بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی باش بڕوێت ، پێویسته له پایزدا چاڵی قوڵی بۆ هه‌ڵبكه‌نین به‌دووری گونجاو له یه‌كتره‌وه ، وبه‌جێی بێڵین تا له زستانا پاراو ببێت وبه‌هۆی پوش و گه‌ڵای وه‌ریوه‌وه ژینگه‌یه‌كی له‌باری تیا ئاماده بێت ، تا له به‌هارا نه‌مامه‌كانی تیا بنێژین . وه ئاودانی ساڵی یه‌كه‌می بۆ مسۆگه‌ر بكه‌ین . به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌كرێ له به‌هارا كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك كه كه‌سی وای تیایه به‌ته‌مه‌نی هیچ ده‌رباره‌ی نه‌مام نازانێ و به‌ده‌گمه‌ن پاچ و بێڵی به‌رده‌ست كه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ی خۆ بنوێنن له‌به‌رده‌م كامێرای كه‌ناڵێكدا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نادرووست بسته چاڵ هه‌ڵده‌كه‌نن و به‌زۆر نه‌مامی تیا ئه‌په‌ستێون ، كه جاری واهه‌یه هه‌ر له‌و ێدا هه‌ندێك له نه‌مامه‌كان ده‌بن به ژێر پێی ئاماده بوانه‌وه . به‌م شێوه‌یه ساڵانه ژماره‌یه‌ك نه‌مام ده‌نێژرێت ، ئه‌و نه‌مامانه‌ی له شه‌تڵگاكانا زیاتر له دووساڵ خزمه‌تی كراوه . چاكتر وایه ئه‌و ڕێكخاراوو ده‌سته‌و تاقمانه‌ی كه حه‌ز به ژینگه پاراستن ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت نه‌مام بڕوێندرێت ، ئه‌و خه‌رجیه‌ی بۆیان دابین ده‌كرێ بۆهێنان و بردنی ئه‌و خه‌ڵكه و ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان دێت بیده‌ن به به‌شی باخچه‌كان له شاره‌وانیه‌كان یان به‌شی دارستان و باخداری ، ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و مسۆگه‌ر نه‌مام و داره‌كان ده‌ڕوێنن له شوێنێك كه ببێ به دره‌خت . باشتر وایه هه‌مومان هه‌وڵبده‌ین بۆ پاراستنی ئه‌وه‌ی هه‌مانه ، هه‌ركه‌سه خۆی به دڵسۆز ده‌زانێ هه‌ر گروپ و رێك خراوێك با ڕێنمایی خه‌ڵك بكه‌ن ، ژماره‌ی ئۆتۆمبیلی ئه‌و كه‌سانه تۆمار بكه‌ن و بیده‌نه پۆلیسی هاتوچۆ كه ئاگر به‌جێده‌هێڵن . كه جگه‌ره‌كانیان فڕێده‌ده‌نه قه‌راغ رێگاكان . ئه‌وانه‌ی دره‌ختی سه‌ر شۆسته‌كان وشك ده‌كه‌ن تا بیبرنه‌وه .
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure