5/3/2019 03:06 PM

بەرهەمی نوێ، لە حزوری رۆحی شەهیداندا

لەدووتووێی 151 لاپەڕەدا کتێبی (لە حزوری رۆحی شەهیداندا) کە کارو پڕۆژەکانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانە بۆ ساڵی 2014 – 2018، چاپ و بڵاوکرایەوە.
لەپێشەکی کتێبەکەدا کە مەحمود حاجی ساڵح وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان نووسیوێتی، هاتووە: لەڕاستیدا کارکردن لەوەزارەتێکی وەکو وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان هەر بەتەنها وەزیفەو پۆستێکی حکومی نییە، بەڵکو ئەرکێکی دژوارو مامەڵەکردنی رۆژانەیە لەگەڵ ئازاری دەیان هەزار خێزانی رووسووری سەرگەردان، لەدایک و باوک و هاوسەرو کوڕو کچ و خوشک و برای شەهیدان و جینۆسایدکراوان کە هەریەکەیان خاوەن چیرۆکێکی تایبەت بەخۆیانن. لەسەروو هەموو ئەمانەشەوەو بەپێچەوانەی کابینەکانی پێشوەوە، هەر لەگەل دەستبەکاربوونماندا رووبەڕووی دوو تەحەدای گەورە بووینەوە، کە یەکێکیان هێرش و پەلاماری تیرۆریستانی دەوڵەتی (داعش)و ئەوی دیکەیان قەیرانی ئابووری و دارایی بوو کە هەردووکیان پێش هەر لایەنێکی دی کاریگەریی قووڵیان لەسەر کارەکانی وەزارەتمان و کەسوکاری شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان هەبوو.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved