له‌دوای ته‌مه‌نی دوو ساڵی دایكان ده‌بێت ئاگاداری پێدانی شیر بن به منداڵه‌كانیان، چونكه له‌جیاتی سوود ده‌بێته زیان بۆ منداڵ. د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی به سایتی خاكی راگه‌یاند: پێویسته پاش ئه‌وه‌ی منداڵ ته‌مه‌نی بوو به دوو ساڵ شیری پێنه‌درێت له‌ڕێگه‌ی مه‌مه‌وه‌و هه‌روه‌ها زۆر گرنگه دایك شیری خۆشی نه‌دات به مدناڵه‌كه‌ی پاش ئه‌وه‌ی دوو ساڵی ته‌واوكرد، چونكه كۆمه‌ڵێك زیانی هه‌یه، له‌وانه‌ش: 1-زیادبوونی ئه‌گه‌ری كلۆربوونی ددانی شیری و ئه‌گه‌ری كلۆربوون و خواروخێچی له ددانه هه‌میشه‌ییه‌كان. 2-كه‌م خواردن یان نه‌خواردنی بڕی پێویست له خۆراكه جیاواز‌و ته‌ندروسته‌كان. 3-لاوازی و كه‌می كێش و به‌دخۆراكی چونكه چیتر شیر به‌های خۆراكی پێویست بۆ گه‌شه‌ی منداڵ دابین ناكات. 4-كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای منداڵه‌كه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌و ڕه‌نگه منداڵه‌كه شه‌رمن ده‌ربچێت. 5- زۆر هۆگربوونی منداڵ به دایكه‌وه كه كاریگه‌ری درێژخایه‌نی هه‌یه له‌سه‌ر بێهێزی كه‌سایه‌تی منداڵه‌كه له داهاتوودا. 6-پێویسته منداڵ پێش ته‌واوكردنی دوو ساڵ ئاماده‌بكرێت بۆ شیر لێبڕینه‌وه. 7-نابێت شیر به مه‌مه‌و بوتڵ بدرێت به منداڵ پاش دوو ساڵ به پاساوی ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه خواردن ناخوات یان زۆر كه‌م ئه‌خوات، دروست ئه‌وه‌یه تا شیری پێبدرێت خواردن كه‌متر ئه‌خوات. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure