هه‌رجۆره جموجوڵێك له كه‌سانی به‌ته‌مه‌ندا یارمه‌تیان ده‌دات مێشكێكی ته‌ندروستتریان هه‌بێت، گرنگ نییه ئه‌و جموجوڵه زۆر كه‌میش بێت. توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ته‌نانه‌ت بڕێكی كه‌می وه‌رزشی ئه‌یرۆبیك ئه‌گه‌ر 10 خوله‌كیش درێژه‌ی هه‌بێت تواناییه‌كانی مێشك له كه‌سانی به‌ته‌مه‌ندا باشترده‌كات. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له زانكۆی كینسۆلۆجی كراوه، 17 به‌شداربووی ته‌مه‌نی سه‌رووی 73 ساڵی بووه. له توێژینه‌وه‌كه‌دا به‌شداربووان له‌پێش ئه‌نجامدانی وه‌رزش و كاتی ئه‌نجامدانی وه‌رزشی ئاسایی، قورس و زۆر قورس و دوای وه‌رزشه‌كه‌ش تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان لێگیراوه. له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه كه هه‌موو ئاسته‌كانی جموجوڵ و وه‌رزشكردن ده‌بنه هۆی باشتركردنی ئاستی ته‌ندروستی مێشكی كه‌سه‌كان. ئه‌نجامه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕێژه‌یه‌كی سنووردار جموجوڵیان بووه‌و 10 خوله‌ك وه‌رزشیان كردووه، تواناییه مێشكییه‌كانیان به‌هه‌مانشێوه باشتر بووه. هیس كه یه‌كێك له نووسه‌رانی توێژینه‌وه‌كه‌یه ده‌ڵێت: ئه‌و قازانجه‌ی ڕێژه جیاجیاكانی وه‌رزشكردن، كاریگه‌ری وه‌رزشمان بۆ ده‌رده‌خات و كاریگه‌ری وه‌رزشكردن له‌سه‌ر تواناییه مێشكییه‌كان راسته‌وخۆ دوای وه‌رزشكردنه‌كه ده‌رده‌كه‌ون. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure