ڕه‌نگه بۆ ئێوه‌ش پێش هاتبێت بۆ هاوسۆزی له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه ئازارێك یان ناخۆشییه‌كی هه‌یه بڵێن "هه‌ست به ئازار‌و ناڕه‌حه‌تییه‌كه‌ت ئه‌كه‌م". له‌ڕاستیدا تا چ ئاستێك له ئازاری ئه‌وانی تر تێده‌گه‌ین؟ توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ڵێت كه ڕێژه‌ی هه‌ستكردن به ئازاری كه‌سانی تر په‌یوه‌ندی به ڕه‌گه‌زه‌وه هه‌یه. له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی ئازاركێشانی كه‌سانی تر پیشانی به‌شداربووان دراو سه‌یری چالاكی مێشكیان كرا. توێژه‌ران بۆ ئه‌مكاره سه‌یری سیگناڵی خوێن یان سیگناڵی وابه‌سته‌یی ئاستی ئۆكسیجنی خوێنیان كرد. هه‌روه‌ها سووڕی خوێنیان له دۆخه جیاجیاكاندا خسته‌به‌ر لێكۆڵینه‌وه. له‌ڕێگه‌ی ئه‌و پێوه‌رانه‌وه توانیان بزانن كه چ به‌شێكی مێشك چالاكتره. له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه ژنان زیاتر هه‌ست به ئازاری ئه‌وانی تر ده‌كه‌ن. به‌شداربووه ژنه‌كان چالاكییه‌كی ڕێژه‌یی زیاتریان له‌و ناوچانه‌ی مێشكدا هه‌بوو كه په‌یوه‌ندی به هه‌ستكردن به ئازار‌و ژانی ئه‌وانی تر هه‌یه. توێژه‌ران پێیانوایه ئه‌م ده‌ستكه‌وته له داهاتوودا یارمه‌تیان ده‌دات كه ده‌رمانی تایبه‌ت و جیاواز بۆ ژنان و پیاوان به‌رهه‌مبهێنن. كاتێك كاردانه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان به ڕووداوێكی تایبه‌ت جیاواز ده‌بێت ده‌رمان و چاره‌سه‌ره‌كانیش جیاواز بن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure