سه‌رخه‌و شكاندن له ڕۆژدا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه مێشك بتوانێت به شێوه‌ی ناوشیار پێواژۆی (پراسێس) زانیارییه‌كان بكات. به‌ڵگه‌ی زۆر له‌به‌رده‌ستن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه له‌كاتی خه‌ودا زانیارییه‌كان له یاده‌وه‌ری مرۆڤدا پاشه‌كه‌وت ده‌بن. له‌كاتێكدا كه به‌خه‌به‌رین ئه‌و زانیارییه‌ی وه‌ریده‌گرین ده‌چێته ناو هیپۆكامپسه‌وه كه به‌رپرسی به‌شی یاده‌وه‌رییه له مێشكدا. ئه‌وكاته ئه‌گه‌ری هه‌یه كه شته‌كانمان به ساده‌یی له‌بیربچنه‌وه، به‌ڵام له‌كاتی خه‌ودا تۆڕه ده‌مارییه‌كان له‌نێوان هیپۆكامپس و به‌شه‌كانی دیكه‌ی مێشكدا چالاك ده‌بن. له‌ڕێگه‌ی ئه‌له‌كترۆئه‌نسفالۆگرافییه‌وه ده‌توانین سووڕی شه‌پۆله‌كانی ناو مێشك ببینین كه بۆ به‌هێزبوونی یاده‌وه‌ری پێویستن. له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا ئه‌و كه‌سانه‌ی له ڕۆژدا ده‌خه‌ون به‌راورد كراون به كه‌سانێك كه به ڕۆژ ناخه‌ون، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ی خه‌وتوون له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا باشتربوون. ئه‌مه‌ش پیشانده‌دات كه خه‌وێكی كه‌م له ڕۆژدا ده‌توانێت یاده‌وه‌ری و توانای بیركردنه‌وه باشتربكات. كوالیتی خه‌و نه ته‌نیا له‌سه‌ر تواناییه‌كانی بیركردنه‌وه‌و ته‌ندروستی ده‌روونی كاریگه‌ری هه‌یه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ته‌ندروستی گشتیش كاریگه‌ری هه‌یه. هه‌ندێك له‌و نه‌خۆشانه‌ی كه كێشه‌یه‌كی ئاسایی بیركردنه‌وه‌یان هه‌یه له توانایی بڕیارداندا توشی كێشه ده‌بن و پسپۆڕان پێیانوایه كه ڕه‌نگه بكرێت له‌ڕێگه‌ی باشتركردنی خه‌وه‌وه، یارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه بده‌ن كه به شێوه‌یه‌كی باشتر ژیانیان به‌ڕێوه‌ببه‌ن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure