6/3/2019 11:12 AM

بۆچی به‌ ته‌له‌فزیۆن خوو ده‌گرین؟

ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی پێیوایه‌ ته‌كنۆلۆژی وه‌ك ته‌له‌فزیۆن هه‌مان كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێشك هه‌یه‌ كه‌ ماده‌یه‌كی وه‌ك نیكۆتین یان ئه‌لكهول هه‌یانه‌و ده‌بێته‌ هۆی خووگرتن ڕای جیاوازی له‌سه‌ره‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ ڕوونه‌ بۆ ئێمه‌ ڕۆژانه‌ كاتێكی زۆر به‌ سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن و ئامێره‌كانی دیكه‌ ته‌رخان ده‌كه‌ین و زۆربه‌ی كات كۆنترۆڵمان به‌سه‌ر ئه‌و بڕه‌ كاته‌دا نییه‌ كه‌ دایده‌نێین.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌وڵده‌درێت به‌رنامه‌كانی ته‌له‌فزیۆن زۆر سه‌رنجڕاكێش بكرێن، هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ خوو به‌ ته‌له‌فزیۆن ده‌گرین له‌ پێداویستییه‌ ده‌روونییه‌كانمانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت و ته‌له‌فزیۆن به‌ تێچوویه‌كی كه‌م ئه‌و پێداویستییانه‌مان وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌. هه‌لی ئه‌وه‌مان پێده‌دات كه‌ هه‌سته‌كانمان بگۆڕین، فێرببین، ئاگاداری بارودۆخی جیهان بین و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌زده‌كه‌ین په‌یوه‌ندی ده‌روونیمان بێت و جێگه‌ی هاوڕێ و خزمه‌كانمان بگرنه‌وه‌.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved