له‌م سه‌رده‌مه‌دا ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ زیاتر مرۆڤه‌كان له‌یه‌ك داده‌بڕێن و تاكه شتێك كه تێیدا هاوبه‌شن ته‌نهاییه. توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریده‌خات كه ته‌نیا له وڵاتی به‌ریتانیا نۆ ملیۆن كه‌س كێشه‌ی ته‌نهایی درێژخایه‌نیان هه‌یه. ته‌نهایی درێژخایه‌ن نه ته‌نیا خه‌مهێنه‌ره به‌ڵكو مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه. توێژینه‌وه‌كان پیشانی ده‌ده‌ن كه ئه‌زموونكردنی ته‌نهایی درێژماوه كاریگه‌رییه‌كه‌ی له كێشانی 15 جگه‌ره له ڕۆژداو له قه‌ڵه‌وی زیاتره بۆ سه‌ر ته‌ندروستیمان، ده‌بێته هۆی بردنه‌سه‌ری مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی زوو مردن 26% ده‌باته‌سه‌ر. چۆناوچۆنه كه هه‌ستی ته‌نهایی كاریگه‌رییه‌كی وا گه‌وره له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ داده‌نێت؟ پڕۆفیسۆر ستی كۆل پزیشك توێژه‌ری جینۆمیك له زانكۆی كالیفۆرنیا لۆس ئه‌نجلێس ده‌ڵێت: وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره په‌یوه‌ندی به كاریگه‌ری ته‌نهایی له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش هه‌یه. توێژینه‌وه‌كانی ئه‌و ده‌ریده‌خات كه خانه‌كانی كۆئه‌ندامی به‌رگری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌نهایی درێژخایه‌ن ئه‌زموون ده‌كه‌ن، گۆڕانی به‌سه‌ردادێت. له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كه ئاماده‌ی به‌ره‌نگاری ڤایرۆسه‌كان ببن، خانه‌كان خۆیان بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ به‌كتریاكان ئاماده ده‌كه‌ن و به‌هه‌مانشێوه ئیش ده‌كه‌ن كه له‌كاتی برینداربوونی شوێنێكمان ئیش ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش له درێژماوه‌دا ده‌بێته هۆی بردنه‌سه‌ری ئاستی هه‌وكردن و له ئه‌نجامیشدا ده‌بێته هۆی نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه، وه‌ستانی دڵ، خه‌مۆكی و زه‌هایمه‌ر. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure