7/3/2019 02:59 PM

پێشانگای کاری دەستی


بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بەهاوکاری ڕێکخراوی ڕۆشنبیریی و کۆمەڵایەتی خانزاد بەبۆنەی ( ٨ ی مارس) ڕۆژی جیهانی ژنان پێشانگایەکی کاری دەستی خانمانی ناو ماڵی داڵدەدان و هەڕەشە لێکراوانی ژنانی کردەوە.
لەگەلەری ئازادشەوقی نێوکتێبخانەی گشتی سلێمانی،بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بەهاوکاری ڕێکخراوی خانزاد بۆداڵدەدان و هەڕەشەلێکراوانی ژنان پێشانگای تایبەتی خۆیان کردەوە.
ئەم پێشانگایە پێکهاتووە لە کاری دەستی ئەو ژنانەی بەهەر هۆکارێک بێت لە ماڵی داڵدەداندا پارێزراون ، کارەکان پێکهاتوون لە چنین و درومان و دروستکردنی دیزانی نوێ و جیاواز بۆ جل و بەرگی خانمان بۆ تەمەنە جیاوازەکان،هەروەها چەندین کاری دەستی لەدروستکردنی کەل و پەل و کەرەستەی جۆراو جۆری ناوماڵ و جوانکاری 
ئامانج لەم کارەی ڕێکخراوی خانزاد بۆ داڵدەدانی ژنان بریتییە لەوەی دوای دەرچونیان لەم ماڵەو و گەڕاندنەوەیان بۆ ناو خێزانی خۆیان بتوانن بەم کارانەی کەلەم ڕێکخراوەدا فێربوون داهاتێک بۆخۆیان دەستەبەر بکەن.

ڕازاو محمەد/سەرپەرشتیاری پێشانگاکە بەسایتی خاکی وت:ئەوژنانەی لەم ڕێکخراوەدا یاخود لەماڵی داڵدەداندا پارێزراون ڕۆژانە بەچەند کاێکی دەستی و دیزاینی جۆراو ئامادەکاری بۆ پێشانگای تایبەتی خۆیان دەکەن یاخود ئەم کارە بۆ ئەوە ئەنجام دەدەن ئەگەر بڕێکی کەمیش بێت لە ئێستا و دوای گەڕانەوەیان بتوانن بژێوی ژیانیان دابین بکەن، جگەلەوەش ڕۆژانە بەکارێکی سودمەندەوە سەرقاڵ ببن،سەرجەمی کارەکان تەنها وەک سەرپەرشتیار دیزانم بۆکردوون ژنەکان خۆیان ئەنجامیان داوە.

خاک-تانیائاوارە 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved