مه‌نسوور جیهانی فیلمی سینه‌مایی «گوڵ نیسا» ده‌رهێنانی «ستار چه‌مه‌نی گوڵ» خه‌ڵاتی باشترین فیلم و باشترین ئه‌كته‌ری كچی فێستیڤاڵی فیلمی «داهێنه‌رانه»ی سویسرای به‌ده‌ستهێنا. فیلمی سینه‌مایی «گوڵ نیسا» Golnesa یه‌كه‌مین فیلمی بڵندی سینه‌ماكاری كورد «ستار چه‌مه‌نی گوڵ»، نووسینی سیناریۆی سینه‌ماكاری كورد «ڤیدا ساڵحی»، به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وێنه‌گرتنی «محه‌مه‌د فه‌كووری» و به رۆڵبینینی سه‌عید داخ، عه‌لی محه‌مه‌د رادمه‌نێش، یه‌گانه ره‌جه‌بی، ساقی زینه‌تی، مه‌سعود محه‌مه‌دی، وی‌دا عه‌مویی، له نوێترین به‌شداریی نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا رۆژی دووشمه‌مه 18ی شوباتی 2019 له هۆڵی «سینه‌ما كینۆ» Cinématte Kino له به‌شی پێشبڕكێی «فیلمه سینه‌ماییه‌كان» له یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی «داهێنه‌رانه» Innovation له سویسرا نمایشكرا و له لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌م فێستیڤاڵه‌وه خه‌ڵاتی باشترین فیلم به «ستار چه‌مه‌نی گوڵ» و «یوسف كه‌ریمی» به‌رهه‌مهێنه‌ران ئه‌م فیلمه و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كچ به خاتوو «یه‌گانه ره‌جه‌بی» ئه‌كته‌ری ئه‌م به‌رهه‌مه سینه‌ماییه به‌خشرا. یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی «داهێنه‌رانه» له چه‌ندین به‌ش و له نمایشی به‌رهه‌می كۆمه‌ڵێك ده‌رهێنه‌ر له وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له رۆژانی 15 تا 18ی شوباتی 2019 له شاری بێرن له سویسرا به‌ڕێوه‌چوو. فیلمی سینه‌مایی «گوڵ نیسا» تا ئێستا له 25 فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلم به‌شداریی كردووه و 8 خه‌ڵاتی جیهانی له به‌شه‌كانی باشترین فیلم، باشترین ده‌رهێنان، باشترین به‌ڕێوه‌به‌ریی وێنه‌گرتن، باشترین ئه‌كته‌ری پیاو و باشترین ئه‌كته‌ری كچی به‌ده‌ستهێناوه و له چه‌ندین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلم كاندیدی باشترین سیناریۆ بووه. هه‌ندێك له ستافی ئاماده‌كردنی فیلمی بڵندی چیرۆكی «گوڵ نیسا» بریتین له: ده‌رهێنه‌ر: ستار چه‌مه‌نی گوڵ، نووسه‌ری سیناریۆ: ڤیدا ساڵحی، به‌ڕێوه‌به‌ریی فیلم هه‌ڵگرتن: محمه‌مه‌د فه‌كووری، ده‌نگهه‌ڵگر و ده‌نگدانه‌ر: بێهروز موعاونیان، مونتاژ: كاوه عه‌زیزی، ئاوازدانه‌ر: كاره‌نگ كه‌رباسی، به‌رپرسی پلان: حوسێن مه‌رزبان، دیزاینی میكیاژ: ڤیدا ساڵحی، به‌رپرسی به‌رهه‌م: مه‌ریه‌م قاسم ئابادی، یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌می ده‌رهێنه‌ر: سیاوه‌ش ره‌مه‌زانلوو، یاریده‌ده‌ری دووهه‌می ده‌رهێنه‌ر: محه‌مه‌د تۆریوه‌ریان، چاككردنی ره‌نگ: سامان مه‌جدوه‌فایی، لابراتواری دیجیتاڵ: میهرداد سوله‌یمانی، مونشی سه‌حنه: مه‌ریه‌م روزبه‌هانی، یاریده‌ده‌رانی فیلمهه‌ڵگر: حوسێن سادقی، حه‌مید محه‌مه‌دزاده، ناسح عه‌بدوڵڵاهی، ئه‌حمه‌د ره‌زا سادقی، یاریده‌ده‌ری ده‌نگ: سوهه‌یل حوسێن خانی، جێگری به‌رهه‌م: عه‌باس ئه‌بویه‌سانی، به‌رپرسی سه‌حنه: حامید ئه‌حمه‌دی، ئه‌رشیفی جلوبه‌رگ: تاهیره سه‌روه‌ری، گروپی ته‌داره‌كات: كه‌یهان عه‌لیزاده، عه‌لی قودره‌تی، هاتوچۆ: سه‌عید مورادی، ئه‌كته‌ره‌كان: سه‌عید داخ، عه‌لی محمه‌مه‌د رادمه‌نێش، یه‌گانه ره‌جه‌بی، ساقی زینه‌تی، مه‌سعود محه‌مه‌دی، وی‌دا عه‌موویی و …، به‌ڕێوه‌به‌ریی راگه‌یاندنی گشتیی: مه‌نسوور جیهانی و مه‌نوچێهر جیهانی و به‌رهه‌مهێنه‌ران: سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ و یوسف كه‌ره‌می، به‌رهه‌می: كۆمپانیای سینه‌مایی «ستاك فیلمی سنه.» به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتیی فیلمی سینه‌مایی «گوڵ نیسا».
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure