نه‌خۆشی هه‌ستیاریی به ئاو (aquagenic urticaria) نه‌خۆشییه‌كی زۆر ده‌گمه‌نه‌و به‌ر به‌ركه‌وتنی ئاو پێستی نه‌خۆش توشی لیركردن، خوران و كزانه‌وه ده‌بێت. به‌پێی راپۆرتێك كه ساڵی 2011 بڵاوبووه‌وه كه‌متر له 100 كه‌س تائێستا وه‌ك توشبووی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌ستنیشان كراون. به‌هۆی سه‌رچاوه جیاجیاكانی ئاوه‌وه له‌ش توشی لیركردن ده‌بێت له‌وانه: *باران *به‌فر *ئاره‌قكردنه‌وه *فرمێسك چ شتێك ده‌بێته هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه؟ تائێستا توێژه‌ران له‌سه‌ر هۆكاری رِاسته‌قینه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه كارده‌كه‌ن. هه‌ندێك پێیانوایه كه مادده‌ی كیمیایی زیاده‌ی ناو ئاو وه‌ك كلۆرین ده‌بێته هۆی ئه‌م حاڵه‌ته نه‌ك خودی ئاو. ئه‌و نیشانه‌ی كه له‌م حاڵه‌ته‌دا توشی نه‌خۆش ده‌بن و وه‌ك ئالێژی (هه‌ستۆكی) وان به‌هۆی ئازادبوونی هیستامینه‌وه‌یه. كاتێك كه كاردانه‌وه‌یه‌كی هه‌ستۆكی (ئالێرژیتان) ده‌بێت، كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش هیستامینه‌كان وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ شه‌رِكردن له‌گه‌ڵ مادده زیانبه‌خشه‌كان ئازاد ده‌كات. ئه‌م هیستامینانه ده‌بنه هۆی نیشانه‌كانی هه‌ستۆكی. نیشانه‌كانی چین؟ لیركردنی ئاكواجێنیك حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه كه ده‌بێته هۆی خوران و سوورهه‌ڵگه‌رِانی پێست. زیاتر ئه‌و حاڵه‌ته له مل، ده‌ست و سنگدا ده‌رده‌كه‌وێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه چه‌ند خوله‌ك ئاوی لێده‌درێت هه‌ندێك له‌م نیشانانه‌ی تێدا ده‌رده‌كه‌ون: *سوورهه‌ڵگه‌رِانی پێست *هه‌ستی كزانه‌وه *هه‌وكردن *برین و زام له هه‌ندێك حاڵه‌تی سه‌ختدا ئاوخواردنه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌م نیشانانه: *سوورهه‌ڵگه‌رِانی ده‌م و لێو *كێشه‌ی قوتدان *كێشه‌ی هه‌ناسه‌كێشان *هه‌ناسه‌برِكێ كاتێك نه‌خۆش له‌شی وشكبكاته‌وه له ماوه‌ی 30 بۆ 60 خوله‌كدا نیشانه‌كان لاده‌چن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure