له 10 شاری جیهان كه پیسترین هه‌وایان هه‌یه 7 شاریان ده‌كه‌ونه وڵاتی هیندستانه‌وه. گوروگرام كه ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر هه‌وای پیسترین شاره‌كانی جیهان بڵاوكردووه‌ته‌وه شاره‌كانی قازی ئاباد، فه‌ریدئاباد، نۆیداو بهیوادی وه‌ك پیسترین شاره‌كانی جیهان ناوبردوون. ڕاپۆرته‌كه پێشبینی ده‌كات له ساڵی داهاتوودا نزیكه‌ی 7 ملیۆن كه‌س له سه‌رانسه‌ی جیهاندا به‌هۆی پیسبوونی هه‌واوه بمرن. شاری فه‌یسه‌ڵ ئابادی پاكستانیش یه‌كێكه له 5 شاری هه‌ره پیسی دنیا. بۆ پێوانی پیسی هه‌وا كه‌ڵك له پێوه‌رێك وه‌رده‌گرن كه ته‌نۆلكه‌یه‌ك له هه‌وادا به‌ناوی PM2.5 له‌به‌رچاو ده‌گرێت، ئه‌م ته‌نۆلكه‌یه ده‌توانێت زۆر به‌خێرایی بچێته ناو سییه‌كان و سووڕی خوێنی مرۆڤه‌وه. ڕێژه‌ی گه‌وره‌بوونی ئابووری هێند له سه‌رجه‌م وڵاته‌كانی جیهان زیاتره‌و له 30 شاری هه‌ره پیسی جیهان 22یان له وڵاتی هیندن، 5یان له چینن، 2یان له پاكستان و 1 له به‌نگلادیشه. به‌پێی ئاماری بانكی جیهانی وڵاتی هیند تێچووی چاودێری ته‌ندروستی بردووه‌ته‌سه‌رو ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان به‌هۆی پیسی هه‌واوه 8.5% دابه‌زیوه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure