بەبۆنەی ڕۆژی ٨ ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان ، قوبادی جەلیزادە چوار کۆمەڵە شیعری خۆی بڵاو کردەوە و وەک دیاری لەم ڕۆژەدا پێشکەشی ئامادەبوانی کرد. لەمەراسیمێکی تایبەتدا و بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان کۆڕێکی شیعری بۆ ( قوبادی جەلیزادە ) سازکرد ، لەم کۆڕەدا بەئامادەبوونی ئەدیبان و نوسەران و چەندین کەسایەتی قوبادی جەلیزادە نوێترین بەرهەمەکانی خۆی بەناوەکانی ( ژنێک لە چنسی باران) و ( کۆڵانە شینەکانی منداڵی ) و ( بەردێک دەگرمە کیسەڵێک ) لەگەڵ کتێبێکی شیعر بەزمانی عەرەبی بەناوی (حصە العصافیر) کردە چوار ملوانکە شیعر بۆ ٨ی مارس و بەسەر ئامادە بواندا وەک دیاری دابەشکران. قوبادی جەلیزادە ئاماژەی بەوە کرد ئەم چوارکۆمەڵە شیعرە پێکهاتوون لە شیعروقەصیدە و هایکۆ، . لە چوار بەرگی جیاوازدان کەهەر یەکە تام و ڕەنگێکی جیاوازی خۆی دوو لەم کێبانە بەناوەکانی ( ژنێک لەجنسی باران،کۆڵانەشینەکانی منداڵی) بۆ یەمجار لەم ڕۆژەدا بڵاودەکرێتەوە کە پێکهاتوون لە چەند پارچە شیعر و قەصیدەیەک لەگەڵ دوو کۆمەڵە شیعری دیکەدا ، وەک چوار ملوانکە شیعر بۆگەردنی ٨ی مارس. خاک-تانیائاوارە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure