كه‌ژاڵ ئیبراهیم ناوێكی دیاری نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی كورديیه، زۆربه‌ی شیعره‌كانی له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و نه‌ترسانه به‌گژ هه‌موو ئه‌و دابونه‌ریته كۆنانه چووه‌ته‌وه كه بوونه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاكه‌مان، هه‌ربۆیه له‌رێگه‌ی شیعره‌وه ئه‌م شاعیره په‌یامی خۆی گه‌یاندو توانی ملوانكه‌ی وشه‌كانی به به‌رۆكی گه‌له‌كه‌ماندا هه‌ڵواسێت. كه‌ژاڵ هه‌موو شیعره‌كانی نێو دیوانه كوردییه‌كه‌ی كراون به عه‌ره‌بی له‌لایه‌ن "له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، محه‌مه‌د حسین ره‌سوڵ، كاروان ئه‌نوه‌ر، سۆران داودی، ئاوات حه‌سه‌ن ئه‌مین، عه‌بدولكه‌ریم شێخانی، نه‌وزاد ره‌فعه‌ت، غه‌فور ساڵح عه‌بدوڵڵا، عه‌بدول حسین" و زۆر له شاعیر‌و ئه‌دیبانی كه به‌رێزه‌وه له‌م ژنه هه‌ست ناسكه‌یان روانیوه، هه‌ربۆیه یه‌كێتی ئه‌دیبان و نووسه‌رانی عیراق وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ رۆحی كۆچكردوو دیوانه شیعری "باخچه‌ی عشقیان"بۆ به‌چاپ گه‌یاند. زۆربه‌ی ئه‌و شیعرانه‌ی كه له‌م دیوانه‌دا چاپكراون هه‌موویان كراون به عه‌ره‌بی و له رۆژنامه‌و گۆڤاره عه‌ره‌بیه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه یاخود زۆربه‌یان نوسینی ره‌خنه‌ی یاخود لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر نووسیوه. كه‌ژاڵ ناوێكی دیاری نێو ئه‌ده‌بی كوردیيه‌و شیعره‌كانی ئێستاكه له نێوه‌ندی عه‌ره‌بی و جیهانی ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌و وه‌ك ژنه شاعیرێكی كورد شانازی پێوه ده‌كرێت. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure