ڕه‌شی ده‌وروپشتی چاو به‌هۆی كه‌مخه‌وی یاخود خۆراكی ناته‌ندروست و گرنگینه‌دان به پێسته‌وه ڕووده‌دات، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه باشتره به‌رهه‌مه سروشتییه‌كان به‌كاربهێنرێت وه‌ك هه‌نگوین و ئالۆڤێرا. لێره‌دا چه‌ند چاره‌سه‌رێك بۆ نه‌هێشتنی ڕه‌شی ده‌وروپشتی چاو ده‌خه‌ینه‌ڕوو: *خه‌یار: به‌كارهێنانی خه‌یار كاریگه‌رییه‌كی خێرای هه‌یه بۆ نه‌هێشتنی ڕه‌شی ده‌وروپشتی چاو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌كرێت خه‌یارێك به‌شێوه‌ی بازنه‌یی چه‌ند پارچه بكه‌یت و بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر بیخه‌یته ناو به‌فرگره‌وه‌و دواتر ده‌توانیت ئه‌و خه‌یاره سارده بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك له‌سه‌ر چاوه‌كانت دابنێیت. *ئاوی گوڵ: به‌كارهێنانی ئاوی گوڵ "گوڵاو" یارمه‌تیده‌رێكی زۆرباشه بۆ نه‌هێشتنی ڕه‌شی ده‌وروپشتی چاو و نه‌رمبوون و نوێبوونه‌وه‌ی، ده‌توانیت ماوه‌ی 15 خوله‌ك ئاوی گوڵ بده‌یت له ده‌وروپشتی چاو كه یارمه‌تیده‌رێكی زۆرباشه بۆ نه‌هێشتنی ڕه‌شی ده‌وروبه‌ری چاو و نه‌رمبوون و تازه‌بوونه‌وه‌ی. *شیر: یارمه‌تی شێداركردنه‌وه‌و كاڵبوونه‌وه‌ی ڕه‌شی ده‌وروپشتی چاو ده‌دات، ده‌كرێت ڕۆژانه سوود له به‌كارهێنانی شیر وه‌ربگیرێت و ئه‌نجامێكی زۆرباشی ده‌بێت. *جێڵی ئالۆڤێرا: مه‌ساجكردن بۆ ده‌وروپشتی چاو به به‌كارهێنانی جێڵی ئالۆڤێرا سوودێكی زۆری هه‌یه‌و ڕه‌شی ده‌وروپشتی چاو ناهێڵێت. *هه‌نگوین: دانانی كه‌مێك هه‌نگوین له ده‌وروپشتی چاو و مه‌ساجكردن بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك ئه‌نجامی ناوازه‌ی ده‌بێت. خاك - سیڤا ئازاد س:بشرتك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure