10/3/2019 09:43 AM

ئایپاد پرۆ2018 له‌به‌رامبه‌ر سورفه‌یس پرۆ6.. كام ته‌بلێته‌ باشترین جێگره‌وه‌ی لاپتۆپه‌

ساڵی 2015 كۆمپانیای ئه‌پڵ تابلێتی ئایپاد پرۆی خسته‌ بازاڕ كه‌ وه‌شانێكی تایبه‌تی  iOSی به‌كارده‌هێناو وه‌ك تابلێتێكی ئاسایی نه‌بوو، به‌مكاره‌ی كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌ستیكرد به‌ كێبڕكێ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای مایكرۆسۆفت كه‌ پێشتر سورفه‌یس پڕۆی خستبووه‌ بازاڕو له‌ڕاستیدا لاپتۆپێك بوو له‌ شێوه‌ی تابلێتدا.

له‌ دوایین وه‌شاندا ئایپاد پرۆ 2018 و سورفه‌یس پرۆ 6 خراونه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌، ئێستا له‌ چه‌ندین ڕوانگه‌وه‌ هه‌ڵیده‌سه‌نگێنین كه‌ كام یه‌ك له‌م دوو تابلێتانه‌ باشترینن.

1-سیستمی كارپێكردن
سورفه‌یس پرۆ كه‌ڵك له‌ ویندۆز 10 پرۆ وه‌رده‌گرێت و سه‌رجه‌م ئه‌و نه‌رمامێرانه‌ی له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێن كه‌ له‌سه‌ر ویندۆوزی 32 بیتی داده‌مه‌زران و له‌م ڕوانگه‌وه‌ سیستمی كارپێكردنی ئای ئۆ ئێس ناتوانێت له‌گه‌ڵ سورفه‌یس كێبڕكێ بكات.

2-فره‌ئه‌ركی
كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی ئای ئۆ ئێس ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناتوانیت وه‌ك ویندۆز شوێنێكی كاریت ببێت تا هاوكات چه‌ندین ئه‌پلیكه‌یشن بكه‌یته‌وه‌و له‌سه‌ر شاشه‌كه‌ت به‌ قه‌باره‌ی جیاواز دایانبنێت و كاریان پێبكه‌یت.

3-ئامێره‌ لاوه‌كییه‌كان: ته‌خته‌ كلیل و پێنووسه‌كان
ته‌خته‌كلیلی 129 دۆلاری مایكرۆسۆفت له‌ به‌رامبه‌ری ته‌خته‌كلیلی زیره‌كی 10.9 ئینچی ئه‌پڵه‌ كه‌ نرخه‌كه‌ی 199 دۆلاره‌. كاركردن و جێگیربوونی ته‌خته‌كلیلی سورفه‌یس پرۆ بۆ به‌كارهێنه‌ران ئیسراحه‌تتره‌. به‌ڵام له‌ باری پێنووسه‌وه‌ هه‌ردوو مۆدێله‌كه‌ پێنووسێكی پێشكه‌وتوو به‌كارده‌هێنن و جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ به‌دیناكرێت.

4-خێرایی
سورفه‌یس پرۆ له‌ چه‌ندین مۆدێلی جیاوازداو نرخه‌كه‌ی له‌ 799 دۆلاره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و تا 2299 دۆلار ده‌گات كه‌ پێواژۆكه‌ری  Core i7ی له‌سه‌ره‌، 16 گیگابایت میمۆری و 1 تێرابایت هاردی SSD هه‌یه‌. ئایپاد پرۆ دوو مۆدێلی هه‌یه‌، مۆدیلی بچوكتری 11 ئینچییه‌ كه‌ نرخه‌كه‌ی 799 دۆلاره‌ له‌كاتێكدا مۆدێلی 12.99 ئینچی له‌ باری قه‌باره‌وه‌ نزیكتره‌ له‌ سورفه‌یس پرۆ و نرخه‌كه‌ی له‌ 999 دۆلاره‌.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved