ئه‌و گه‌نجانه‌ی مه‌ترسی خوگرتوون به مادده هۆشبه‌ره‌كانیان هه‌یه له به‌شه‌كانی مێشكیاندا جیاوازی هه‌یه به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌لایه‌ن تیمێكی نێونه‌ته‌وه‌یی له زانكۆی كه‌مبریج كراوه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی له مه‌ترسی خووگرتن به مادده هۆشبه‌ره‌كانن له به‌شێكی گرنگی مێشكیاندا جیاوازی به‌رچاو هه‌یه. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به‌ڵگه‌ی زیاتر ده‌خاته به‌رده‌ست له‌سه‌رئه‌وه‌ی خووگرتن به مادده هۆشبه‌ره‌كان هۆكاری بیۆلۆجیكیشی هه‌یه. سه‌ره‌تای گه‌نجی كاتێكی گرنگه له گه‌شه‌ی كه‌سایه‌تیدا. له‌م ته‌مه‌نه‌دایه كه هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤه‌كان به‌ره‌و توشبوون به مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌یانبات. یه‌كێك له هه‌ڵسوكه‌وتانه ههڵپهكردنه (impulsive) هه‌ندێكجار پێویسته كه له ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی مه‌ترسی یان خهتهرێكدا به خێرایی بڕیار بده‌ین. له كاته‌كانی تردا باشتره كه به بیركردنه‌وه‌ی ورده‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین. هه‌ڵپه‌كردن ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له چ جێیه‌كدا وه‌ك كه‌سێكی پێنه‌گه‌یشتوو هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ین و بیر له ئه‌نجامی كاره‌كانمان ناكه‌ینه‌وه. له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا كه له زانكۆی كه‌مبریج و به هاوكاری توێژه‌رانی زانكۆی ئارهاوسی دانیماركی كراوه، ده‌ركه‌وتووه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ڵپه‌كردن له هه‌ڵسوكه‌وت له كه‌سانی گه‌نج و نائاسایی بوونی خانه ده‌مارییه‌كان له به‌شێكی مێشك به‌ناوی پوتامێن (putamen) بوونی هه‌یه كه ئه‌و به‌شه‌ی مێشك په‌یوه‌ندی هه‌یه به خووگرتن به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه. تیمه‌كه بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و گه‌نجانه‌ی له هه‌ڵسوكه‌وتدا ههڵپهكردنیان زیاتره له خانه ده‌مارییه‌كانی پوتامێندا مادده‌ی میلینیان كه‌متره كه مادده‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به پرۆتین و ده‌وری خانه ده‌مارییه‌كان ده‌گرێت. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure