سام پێنیت هونه‌رمه‌ندێكه به به‌كارهێنانی به‌رد چه‌ندین كاری هونه‌ریی ناوازه‌و سه‌رنجڕاكێشی له سروشتدا دروستكردووه، كه زۆربه‌ی كات دژی یاسای هێزی كێشكردنی زه‌وی ده‌وه‌ستنه‌وه. سام به ماڵپه‌ری بی بی سی گووتوه ماوه‌یی ١٢ ساڵه خه‌ریكی دروستكردنی ئه‌م جۆره په‌یكه‌ره هونه‌رییانه‌یه و رایگه‌یاندووه من به منداڵی هیچ یارییه‌كه‌ی ئه‌لیكترونیم نه‌كردووه و هه‌میشه ئاره‌زووی چوونه ده‌ره‌وه بووم». گوتوشیه‌تی چه‌ند په‌رتوكێكی به‌ریتانیم خوێنده‌وه ده‌رباره‌ی په‌یكه‌ر تاشی و له‌و كاته‌وه بووه به هیوایه‌تم». ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه شه‌پۆلی ده‌ریاكه ده‌توانێت له‌هه‌ر ساتێك‌دا په‌یكه‌ره‌كان بڕوخێنێت، به‌ڵام ئه‌وه به‌شێكه له سروشتیی كاره هونه‌رییه‌كه‌ی و زۆر دڵخۆشه به دووباره دروسكردنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری نوێ له سه‌ره‌تاوه.
خاك- ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure