خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ نه‌هیشتنی دیارده‌كانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان و كچان، ده‌بێت كاری جددی له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری تاكه‌كان بكرێت. رۆژی 10-3-2019 خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له شاری سلێمانی پێشوازیكرد له وه‌فدی هاوبه‌شی تۆڕی نێوده‌وله‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان له سوید‌و یه‌كێتی ژنانی كوردستان كه به مه‌به‌ستی پشتیوانی كاروباری تۆڕه‌كه‌یان له هه‌ریمی كوردستان، سه‌ردانیان كردبوو. له دیدارێكدا وه‌فدی میوان ستایشی هه‌وڵ و خه‌مخۆری خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیان كرد له رابردوودا بۆ پشتیوانیكردن و به‌رگریكردن له مافه‌كانی ژنان كه داكۆكیكارێكی راسته‌قینه‌ی ژنانه‌و هه‌میشه ده‌رگای واڵایه بۆ ئه‌و پرسه گرنگه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا داوایانكرد خاتوو شاناز هاوكارو پشتیوانیان بێت. هاوكات وه‌فدی میوان به‌وردی به‌رنامه‌و كاره‌كانی خۆیان بۆ خاتوو شاناز روونكرده‌و داوایانكرد هاوكارو یارمه‌تیده‌ریان بێت به‌تایبه‌ت بۆ كاركردن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی كه روبه‌رووی ئه‌و كچ و ژنانه ده‌بێته‌وه كه به زۆره‌ملێ له وڵاتانی ئه‌وروپاوه ده‌نێردرێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان. لای خۆیه‌وه خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د پشتیوانی خۆی نیشاندا‌و دووپاتیكرده‌وه كه هاوكارو پشتیوانیان ده‌بێت بۆ نه‌هیشتنی ئه‌و دیاردانه له كۆمه‌ڵدا ئه‌ویش له‌رێگه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی رۆشنبیری تاك به‌رامبه‌ر مافه‌كانی ژنان و كاركردن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاسته‌نگه یاساییه‌كان له‌رێگه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكان له په‌رله‌مان و چه‌سپاندنی یه‌كسانی مافه‌كان له‌نێوان ژن و پیاودا. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure