یه‌كێك له‌و نه‌خۆشیانه‌ی ڕوبه‌ڕووی ئێسك ده‌بێته‌وه بریتییه له نه‌رمبوونه‌وه، كه ئێسكه‌كه توشی كه‌م جوڵه‌یی و ئازار ده‌بێت. هۆكارو چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه چییه؟ له‌وباره‌یه‌وه د.هه‌ڤین كه‌مال شاه محه‌مه‌د پسپۆڕی جومگه‌و ئازار به سایتی خاكی ڕاگه‌یاند: گرنگترین هۆكاره‌كانی نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسك بریتییه له: 1-زۆر خواردنی خوێی چێشت و خواردنی سوێر: وه‌ك چپس و نان و خۆراكی خۆشكراو به خوێ وه‌ك خه‌یارو ترۆزی ناو ترشیات و زه‌یتونی خۆشكراو. 2-كه‌می جوڵه‌و وه‌رزش نه‌كردن و دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر. 3-كه‌می ڤیتامین D و كالسیۆم و مه‌گنسێوم و گۆگردو پۆتاسێوم. 4-تێكچوونی هۆڕمۆنه‌كانی له‌ش وه‌ك چالاكی گلاندی ته‌نیشت غوده‌ی ده‌ره‌قی (هایپه‌ر پاراپایرۆید)، غوده‌ی ژه‌هراوی (غوده‌ی سام)، كه‌می هۆڕمۆنی گه‌شه، كه‌می هۆڕمۆنی ئیسترۆجین له خانمان دوای وه‌ستانی سوڕی مانگانه یان لابردنی هه‌ردوو هێلكه‌دانه‌كان، كه‌می هۆڕمۆنی تێستیڕۆن له پیاوان. 5- لاوازی و كه‌می كێش به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه. 6-زۆر لێخوڕینی پاسكیل ڕۆژانه: پێویسته له‌گه‌ڵیدا وه‌رزشی تر بكرێت به‌تایبه‌ت به پێ ڕۆیشتن. 7-هه‌ندێك نه‌خۆشی وه‌ك: به‌كیسبوونی په‌نكریاس و نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی خوێن جۆری (مه‌ڵتی پڵ مایلۆما). 8-خواردنه‌وه گازییه‌كان و خواردنه‌وه كحولییه‌كان. 9-كه‌وتن و به‌ركه‌وتن: زۆر كه‌وتن و زۆر به‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ چوونه ته‌مه‌ندا. هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی هه‌ندێك له‌و ده‌رمانانه‌ی مادده‌ی كۆرتیزۆنیان تێدایه وه‌ك هه‌ندێك ده‌رمانی ڕه‌بۆ و ڕۆماتیزم. 10-جگه‌ره‌كێشان. چاره‌سه‌ر باشترین جۆره‌كانی خۆراك بۆ چاره‌سه‌ركردن و خۆپاراستن له نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسك: *شیر‌و به‌رهه‌مه‌كانی، شیری سۆیا. *هه‌نجیرو گێلاس و ئه‌ڤۆكادۆو خورما. *گره‌یب ڤروت. *سپێناخ و برۆكلی و كه‌له‌رم و قه‌ڕنابیت و كاهوو و مه‌عده‌نووس. *هێلكه *ماسی سه‌لموون و توونه‌و سه‌ردین. *میوه مزره‌مه‌نیه‌كان: وه‌ك پرته‌قاڵ و لاله‌نگی، خواردنی میوه‌كه به‌ته‌واوی یان به شێوه‌ی شه‌ربه‌تی فرێش. *بادام و فستق و گوێز. *سیر‌و زه‌نجه‌بیل و شمڵی و به‌هاراتی بیبه‌ری ڕه‌ش. *چای سه‌وز. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure