باربی، بوكه‌ڵه به‌ناوبانگه‌كه یادی له‌دایكبوونی شه‌ست ساڵه‌ی كرده‌وه، به چه‌ند نموونه‌یه‌كی نوێوه‌ی كه هێشتا به جوانی وێنای خانمانی پێنه‌كراوه. ئه‌مه به به‌شێك له په‌ره‌سه‌ندنی باربی داده‌نرێت له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی رابردوو له‌پاش یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی له پێشانگای بووكه‌ڵه‌كان له نیویۆرك له 9ی مارسی 1959. به‌م بۆنه‌یه‌وه كۆمپانیاكه 20 نموونه‌یه‌ی جیاوازی بۆ خانمان دروستكرد كه ئیلهام به‌خشن له ئه‌ستێره‌ی تێنسی یابانی نایۆمی ئۆساكا تا نمایشكارو چالاكوانی به‌ریتانی ئۆدوا ئه‌بوا. هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه شه‌ش بوكه‌ڵه‌ی جیاواز كه وێنای كه‌شیوانی ئاسمانی و فڕۆكه‌وان و یاریزانی قورسایی و رۆژنامه‌نووس و سیاسی و ئاگركوژێنه‌وه، ئه‌و بوارانه‌ن كه به‌رای كۆمپانیای ماتیل خانمان رۆڵی پێویستیان تیا نه‌گێڕاوه. خاك - سیڤا ئازاد س: سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure