11/3/2019 09:56 AM

ئه‌پێكی مۆبایل بۆ چاره‌سه‌ركردن و به‌دواداچوونی ئۆتیزم

ده‌ستنیشانكردنی ئۆتیزم، نیوه‌ ڕۆژێك یان زیاتری پشكنین ده‌وێت، هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌ كاتێكی كه‌مه‌ به‌ڵام له‌ زۆربه‌ی كاته‌كاندا چه‌ندین سالًَی پێده‌چێت كه‌ بنه‌ماڵه‌كان بگه‌ن به‌و خاڵه‌ی منداڵه‌كانیان ببه‌ن بۆ لای پزیشك. ئێستا به‌هیوای خێراتركردنی پرۆسه‌كه‌، توێژه‌رانی زانكۆی سته‌نفۆرد له‌سه‌ر په‌ره‌دانی ئه‌پێكی مۆبایل كارده‌كه‌ن كه‌ ده‌توانێت به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌وكاته‌ كه‌مبكاته‌وه‌.

ئه‌م ئه‌په‌ كه‌ ناوی  GuessWhatه‌، له‌سه‌ر بنه‌مای یارییه‌ك كارده‌كات و منداڵان هانده‌دات كه‌ یاری به‌یسباڵ بكه‌ن یان هه‌ستی دڵخۆشییان ببێت.

دێنیس واڵ پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌رو پسپۆڕی منداڵان و زانستی دراوه‌ ده‌ڵێت كه‌ له‌كاتی یارییه‌كه‌دا ڤیدیۆیه‌ك له‌ منداڵان هه‌ڵده‌گیرێت و له‌سه‌ر ڤیدیۆكه‌ شیكاری ده‌كرێت تاوه‌كو ده‌ربكه‌وێت كه‌ منداڵه‌كه‌ ئۆتیزمی هه‌یه‌ یان نا.

واڵ ده‌ڵێت: بیرۆكه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م شێوازه‌ی له‌كاتێكدا بۆ هاتووه‌ كه‌ خه‌ریكی یاری Charade بووه‌ به‌ ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی. له‌و یارییه‌دا یاریزانان ته‌له‌فۆنه‌كه‌یان له‌به‌ر ده‌موچاویاندا ده‌گرن و وێنه‌یه‌ك له‌ ده‌موچاویان هه‌ڵده‌گیرێت، كه‌سانی به‌شداربووی دیكه‌ هێمایه‌ك ده‌بینن، بۆ وێنه‌ ئاسمانگه‌ڕێك ده‌بینن و هه‌وڵده‌ده‌ن كه‌ پێشبینی بكه‌ن ئه‌و هێمایه‌ تایبه‌ت به‌ كام یه‌ك له‌ به‌شداربووانی یارییه‌كه‌.

واڵ ده‌شڵێت: به‌ تۆماكردنی كاردانه‌وه‌ی منداڵان به‌ چه‌ندین چه‌مك له‌كاتی یارییه‌كه‌داو له‌ڕێگه‌ی فێربوونی ماشینه‌وه‌ ده‌توانن ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی منداڵێك ئۆتیزمی هه‌بێت دیاری بكه‌ن. ئه‌وه‌ش هه‌م یارمه‌تیده‌ری ده‌ستنیشانكردن و هه‌م به‌دواداچوونی نه‌خۆشییه‌كه‌ ده‌دات. هه‌روه‌ها دایك و باوكانیش ده‌توانن له‌ كاتێكی خێراداو به‌بێ چاوه‌ڕوانییه‌كی چه‌ند ساڵه‌ بۆیان ده‌ربكه‌وێت كه‌ منداڵه‌كه‌یان مه‌ترسی له‌سه‌ره‌ یان نا.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved