شێوه ژیانێك كه جوڵه‌ی كه‌می تێدایه، بۆ ته‌ندروستی خراپه. سه‌یركردنی چه‌ند كاتژمێر ته‌له‌فزیۆن له ڕۆژدا كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كانی دڵ هه‌یه؟ ئایا خواردنی پڕ وزه له به‌یانیاندا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی دڵمان ده‌بێت؟ توێژینه‌وه‌كانی پێشووتر باس له په‌یوه‌ندی نێوان جوڵه‌ی كه‌م و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان ده‌كه‌ن. ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ش بریتین له قه‌ڵه‌وی، شه‌كره‌ی جۆری 2، شێرپه‌نجه‌و نه‌خۆشی دڵ و مه‌رگی پێشوه‌خته. زانایان ده‌ڵێن كه دانیشتنی زۆر توانایی جه‌سته له ڕێكخستنی زه‌ختی خوێن و گه‌ڕانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر مێتابۆلیزمی شه‌كری خوێن كاریگه‌ری داده‌نێت و هه‌وكردن زیاد ده‌كات. به‌ڵام چه‌ند ڕێگه هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی كه‌م جووڵه‌یی كه‌مبكرێنه‌وه. توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه كه كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتی سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن و خواردنی پڕ وزه له به‌یانیدا، مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك كه‌مده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی مه‌یینی خوێن له‌ناو ڕه‌گه‌كاندا كه‌مده‌كاته‌وه. دكتۆری سالاماندریس كه به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌كه‌یه، له‌سه‌ر خووه‌كانی شێوه ژیانی 2000 كه‌س له ته‌مه‌نی 40 بۆ 99 ساڵ توێژینه‌وه‌ی كرد. توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخست ئه‌و كه‌سانه‌ی زیاتر له 21 كاتژمێر له هه‌فته‌دا سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ری دروستبوونی كڵۆی خوێن له‌ناو ڕه‌گه‌كانیاندا دوو به‌رامبه‌ری ئه‌و كه‌سانه‌یه كه كه‌متر له 7 كاتژمێر سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی له به‌یانیاندا به به‌رده‌وامی خواردنی وزه‌به‌خش به‌كارده‌هێنن ته‌ندروستی دڵیان باشتره. خواردنی نانی به‌یانی به شێوه‌یه‌ك 20%ی كۆی كالۆری به‌كارهاتووی ڕۆژه‌كه له‌خۆی بگرێت كاریگه‌رییه‌كه‌ی زۆر به‌رچاوتره له په‌یڕه‌وكردنی به‌رنامه‌یه‌كی خۆراكی تایبه‌ت وه‌ك به‌رنامه‌ی خۆراكی مه‌دیته‌رانه‌یی یان خواردنی كه‌مچه‌وری. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure