11/3/2019 10:12 AM

مه‌كلارێن سێنا GTR كه‌ نرخی 1.1 ملیۆن دۆلاره‌ نمایش ده‌كرێت

مه‌كلارێن ئۆتۆمبێلی تاك سه‌رنشینی سێنا  GTRی نمایشكرد. سێنا GTR  وه‌ك خێراترین ئۆتۆمبێلی فۆرمولا 1 ده‌ناسرێت. نرخه‌كه‌ی 1.1 ملیۆن دۆلاره‌و ته‌نها 75 دانه‌ی لێ دروستكراون. پێشترو له‌ مانگی سپێته‌مبه‌ردا سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله‌كانی ئه‌م مۆدێله‌ به‌ خوازیارانی فرۆشران.

مه‌كینه‌ی ستانداردی چوار لیتری دوانه‌ی توربۆچاری ڤی 8ی به‌نزینی، له‌ GTR دا نوێ به‌هێزتر كراوه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ده‌توانێت 814 ئه‌سپه‌هێزو 590 پاوند پێ هێزی زه‌بری به‌رهه‌مبهێنێت.

به‌شی پێشه‌وه‌ی شاسییه‌كه‌ی پانتره‌ له‌ به‌شی دواوه‌، زۆربه‌ی به‌شه‌كانی له‌ كاربۆن فیبر دروستكراون، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی باڵه‌كانی و سپلیتێری به‌شی پێشه‌وه‌ی گه‌وره‌تر بێت. سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ پێكه‌وه‌ كێشیان ده‌گاته‌ 1000 كیلۆگرام. 

مه‌كلارێن ده‌ڵێت: مۆدێلی سێنا GTR، له‌ مۆدێلی ستانداردی سێنا زۆر پێشكه‌وتووتره‌. مۆدێلی ئاسایی سێنا ده‌توانێت ته‌نیا له‌ 2.8 چركه‌دا خێراییه‌كه‌ی بگاته‌ 62 میل و له‌ 6.8 چركه‌دا بگاته‌ 124 میل له‌ كاتژمێرێكدا.

نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ 1.1 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكییه‌. پێشتریش 500 نموونه‌ له‌ مۆدێلی سێنای ئاسایی دروستكرابوون كه‌ به‌ر له‌ نمایشكردنی سه‌رجه‌میان فرۆشرابوون و نرخه‌كه‌یان 750٧٥٠ هه‌زار دۆلار بوو.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌






created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved