زانایان له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا ئاشكرایان كردووه، نوستن یارمه‌تیده‌ری دووباره دروستكردنه‌وه‌ی ترشی ئه‌تۆمیكی ناو خانه‌كان ده‌دات كه ڕێگره له پیربوون به گه‌نجی و گه‌شه‌كردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه. زانایانی زانكۆی بار ئیلانی ئیسرائیلی له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا، كه گرنگی نوستنیان خستووه‌ته‌ڕوو بۆ نوێكردنه‌وه‌ی خانه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ. به به‌كارهێنانی وردبینێكی سێ ره‌هه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌ماره‌كانی ماسی كردووه له‌كاتی نوستنداو توانیویانه كاره‌كانی كرۆمۆسۆمه‌كان له هه‌موو كاته‌كانی ڕۆژدا بخه‌نه‌ڕوو. زاناكان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، به دێژایی ڕۆژ تێكچوونی خانه‌كانی ترشی ئه‌تۆمی به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌وانه‌یه بگاته راده‌یه‌كی مه‌ترسیداریش. به‌گوێره‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه، نووستن یاریده‌ی ئه‌و خانانه ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی دووباره خۆیان دروستبكه‌نه‌وه‌و چالاكییه‌كانیان نوێبكه‌نه‌وه‌و ئه‌مه‌ش ئاستی چالاكی كرۆمۆسۆمه‌كان به‌رزده‌كاته‌وه. به‌پێی وته‌ی زاناكان، نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌مجۆره ترشه خانانه بنچینه‌یه بۆ ڕێگریكردن له پیربوون به گه‌نجی و مردنی خانه‌كان و گه‌شه‌كردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure